به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، فێستیڤاڵی ڕێزگرتن له توێژه‌ران و لێکۆڵه‌ران و خاوه‌ن ئایدیاکانی پارێزگای ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا ڕۆژی سێشه‌ممه/ 7ی سه‌رماوه‌ز به ئاماده‌بوونی محه‌مه‌د مه‌هدی شه‌هریاری پارێزگاری ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا و کۆمه‌ڵێک له مامۆستایانی زانستگا و به‌رپرسانی پارێزگاکه له هۆڵی کۆبوونه‌وه‌ی سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی ئیتنیک و ئایین‌زاکانی زانستگای ورمێ به‌ڕێوه چوو.
له‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا دوکتۆر ڕه‌حیم عه‌بدولکه‌ریمی له شاری بۆکانه‌وه وه‌کوو توێژه‌ری نموونه هه‌ڵبژێردرا و ڕێزی لێ گیرا.
عه‌بدولکه‌ریمی جێگری ئیداره‌ی ژینگه‌ی بۆکانه و چالاکێکی مه‌ده‌نی و ژینگه‌پارێزێکی ناوچه‌که‌یه.
ناوبراو چه‌ندین به‌رهه‌می زانستیی له‌چاپ دراوی له گۆڤاره به‌بایه‌خه نێوده‌وڵه‌تی و نێوخۆیییهکاندا هه‌یه و به‌ڕێوه‌به‌ری زانستیی یه‌که‌م کۆنفڕانسی ناسراو به گه‌شه‌ی سه‌قامگیری شاری بۆکان بووه.
ڕه‌حیم عه‌بدولکه‌ریمی لێکۆڵینه‌وه و چالاکیی زانستی له بواری جۆره په‌له‌وه‌رێک که به بووکی بۆکان ناسراوه و به ئینگلیزی (great bustard)، به فارسی "میش مرغ" و به عه‌ره‌بی "حباری کبری"ی پێ ده‌گوترێت، ئه‌نجام داوه و ئه‌مساڵیش وه‌کوو وتاربێژی تایبه‌ت له کۆنفڕانسی ئاسیاییی "پێشکه‌وتن له به‌رنامه‌ی پاراستنی په‌له‌وه‌ری ناسراو به بووکی بۆکان" ئاماده بووه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment