به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌هۆی سووکایه‌تی کردنی سوله‌یمان سۆیلۆ وه‌زیری ناوخۆی تورکیا به سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆکی به‌ندکراوی HDP، ئه‌و حیزبه سکاڵای له‌سه‌ر سۆیلۆ تۆمار کردووه.
وه‌زیری ناوخۆی تورکیا له لێدوانێکدا گوتبووی: سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش ڕۆژانی 6 و 7ی ئه‌کته‌وبری 2014 فه‌رمانی کوشتنی ڕۆڵه‌کانی ئه‌م وڵاته‌ی ده‌رکردووه.
HDP به تۆمه‌تی سووکایه‌تی کردن، دووفاقی خستن و دوژمنایه‌تی کردنی نێوان هاووڵاتییان و هه‌وڵ بۆ به‌لاڕێدا بردنی دادگه‌ی ده‌میرتاش سکاڵای له‌سه‌ر سۆیلۆ تۆمار کردووه.
ڕۆژانی 6 و 7ی ئه‌کته‌وبری 2014 خه‌ڵکی پارێزگا کوردنشینه‌کانی تورکیا به مه‌به‌ستی ناڕه‌زایی ده‌ربڕین به‌رانبه‌ر به که‌مته‌رخه‌میی تورکیا نیسبه‌ت به گه‌مارۆدرانی شاری کۆبانێ له‌لایه‌ن داعشه‌وه و پاڵپشتی کردنی ناڕاسته‌وخۆی تورکیا له داعش هاتنه سه‌ر شه‌قام و خۆپیشاندانه‌که‌ش توندوتیژی لێکه‌وته‌وه و چه‌ند خۆپیشانده‌رێکیش گیانی خۆیان له‌ده‌ست دا.
سه‌رچاوه: فورات نیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment