هه‌ڵبژارده‌ی کاراته‌ کیۆکۆشینی مه‌هاباد 3 میداڵیای ڕه‌نگامه‌ی وه‌ده‌ست هێنا

به‌شی ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا- له‌ کێبه‌رکێی پاڵه‌وانێتیی وڵاتدا هه‌ڵبژارده‌ی کاراته‌ کیۆکۆشینی مه‌هاباد سێ میداڵیای ڕه‌نگامه‌ی مسۆگه‌ر کرد.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، کێبه‌رکێی پاڵه‌وانێتیی ماتسۆشیما بیرئانینی شه‌هید عه‌لی ئه‌حمه‌دنه‌ژاد له‌ تاران به‌ڕێوه‌ چوو.

له‌و کێبه‌رکێیانه‌دا هه‌ڵبژارده‌ی کاراته‌ کیۆکۆشینی ئارسای مه‌هاباد سێ میداڵیای ڕه‌نگامه‌ی وه‌ده‌ست هێنا.

هه‌روه‌هاش له‌ کێبه‌رکێیه‌که‌دا "کامیار بنگین‌پوور" میداڵیای زێڕ، "محه‌مه‌د ئاریا" میداڵیای زێو و "پیشوا به‌رزه‌نجی" میداڵیای برۆنزی هاوبه‌شیان بۆ مه‌هاباد مسۆگه‌ر کرد.

هه‌ڵبژارده‌ی کاراته‌ی کیۆکۆشینی ئارسای مه‌هاباد به‌ سه‌رڕاهێنه‌ری و سه‌رپه‌ره‌شتیاریی "ڕه‌حمه‌ت ئه‌حمه‌دی" له‌ کێبه‌رکێی پاڵه‌وانێتیی ماتسۆشیمای ئێران به‌شدارییان کرد.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 8861

Your Comment

You are replying to: .
captcha