سه‌رۆک کۆمار سه‌ردانی عه‌ره‌ب و تورکمانی که‌رکووکی نه‌کرد

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- پارێزگاری که‌رکووک به‌ وه‌کاله‌ت ده‌ڵێت: سه‌فه‌ری سه‌رۆک کۆمار بۆ پارێزگای که‌رکووک کاری نه‌بووه‌ و به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی ڕاگه‌یێندرا فوئاد مه‌عسووم له‌گه‌ڵ عه‌ره‌ب و تورکمانی پارێزگا دیداری نه‌کرد.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕاکان جه‌بووری له‌ لێدوانێک بۆ هه‌واڵده‌ریی فورات نیووز ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد سه‌ردانه‌که‌ی فوئاد مه‌عسووم سه‌رکۆماری عێراق بۆ پارێزگای که‌رکووک سه‌فه‌رێکی کاری نه‌بووه‌ و ڕاشی­گه‌یاند: مه‌عسووم ته‌نها بۆ ئاگاداری له‌ دۆخی که‌رکووک سه‌ردانی ئه‌م پارێزگایه‌ی کردووه‌ و ئێمه‌ش داوامان لێکرد یارمه‌تییه‌کانی زیاتر بکاته‌وه‌ بۆ ناوچه‌ خاپوور کراوه‌کانی شه‌ڕی داعش و چاره‌سه‌ری تێکڕای کێشه‌کانی پارێزگا.

هه‌روه‌ها جه‌بووری وتیشی: به‌پێی به‌رنامه‌ی راگه‌یێندراو بڕیار وابوو سه‌رۆک­کۆمار له‌گه‌ڵ عه‌ره‌ب و تورکمانی که‌رکووک دیدار بکات به‌ڵام وای نه‌کرد.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 8860

Your Comment

You are replying to: .
captcha