به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شوان ڕابه‌ر ئه‌ندامێکی سه‌رکردایه‌تیی کۆمه‌ڵی ئیسلامیی کوردستان به سۆمه‌رییه نیووزی وتووه: حکوومه‌تی فیدڕاڵ بۆ سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتی ده‌ستووریی خۆی و پاکتاوی سیاسی له‌باره‌ی کێشه‌کانه‌وه پێش ئه‌وه‌ی گفتوگۆی به‌غدا له‌گه‌ڵ هه‌ولێر ده‌ست پێ‌بکات هه‌وڵ ده‌دات.
ناوبراو زیادی کردووه: به‌غدا هه‌ڵوێستی به‌هێزی هه‌ن و هه‌ر به‌و بۆنه‌شه‌وه بۆ گفتوگۆ کردن له‌گه‌ڵ هه‌ولێر په‌له‌ی نییه.
ڕابه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردووه: حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئێستاکه ده‌سه‌ڵاتی خۆی له ناوچه کوردنشینه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم له ده‌ست داوه و له به‌رانبه‌ر به‌غدا هه‌ڵوێستێکی لاوازی هه‌یه.
ناوبراو گوتیشی: به‌ڕێوه بردنی گشتپرسی هه‌رێمی به‌ره‌وڕووی هه‌لومه‌رجێکی دژوار کرده‌وه به تایبه‌ت له ڕه‌هه‌ندی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ و ئه‌و گشتپرسییه به شێوازێکی به‌رچاو کاریگه‌ری کرده سه‌ر هه‌لومه‌رجی سیاسی، ئابووری و دیپلۆماتیکی هه‌رێمی کوردستان.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment