٢٨ تشرینی دووەم ٢٠١٧ - ١٢:٤٤
شه‌پۆلێکی نوێی بارین به‌ڕێوه‌یه‌

به‌شی ئێران- به‌ ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئیداره‌ی که‌شناسیی وڵات ده‌ڵێت: شه‌پۆلێکی نوێی بارین به‌ڕێوه‌یه‌ و له‌ ناوچه‌ بوومه‌له‌رزه‌ لێدراوه‌کانیش نه‌رمه‌ بارانی ناوبه‌ناومان ده‌بێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌حه‌د وه‌زیفه‌ له‌ لێدوانێکدا سه‌باره‌ت به‌ دۆخی که‌ش و هه‌وای سێ ڕۆژی ئاینده‌ی وڵات ده‌ڵێت، له‌ ئێستادا هه‌وای زۆربه‌ی ناوچه‌کانی وڵات ئارامه‌ به‌ڵام شه‌پۆلێکی نوێی بارین به‌ڕێوه‌یه‌ که‌ له‌ زاگرۆس و به‌شی ڕۆژئاوای وڵات ده‌ست­پێده‌کات و زیاتر بوونی هه‌ور و هه‌ڵکردنی با و بارینی ناوبه‌ناوی به‌دواوه‌ ده‌بێت.

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد بارینه‌کان له‌ به‌رزاییه‌کان به‌ شێوه‌ی به‌فر ده‌بێت و له‌ ناوچه‌ بوومه‌له‌رزه‌ لێدراوه‌کانیش هه‌ور کۆ ده‌بێته‌وه‌ و ناوه‌ ناوه‌ نه‌رمه‌بارینیش ده‌بێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 8850

Your Comment

You are replying to: .
captcha