تا پێشمه‌رگه‌ نه‌گه‌ڕێته‌وه‌ که‌رکووک، هه‌ولێر له‌گه‌ڵ به‌غدا گفتوگۆ نه‌کات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- نوێنه‌ری پارتی دیموکراتی کوردستان له‌ په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت وه‌کوو نوێنه‌ری پارێزگای که‌رکووک ڕازی به‌ گفتوگۆی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا پێش گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ بۆ ناو ئه‌و پارێزگایه‌ نییه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا له‌ لێدوانێک بۆ "بغداد الیوم" وتی: داوا له‌ ڕێبه‌رانی کورد ده‌که‌م ئه‌گه‌ر ڕێگا نه‌درێت پێشمه‌رگه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ ناو شاره‌که‌ دۆخه‌که‌ نه‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ پێش ساڵی 2014، به‌ هۆی پێشێل کردنی ده‌ستوور له‌ پرۆسه‌ی سیاسیی وڵات بکشێنه‌وه‌.

عه‌بدوڵڵا ڕای­گه‌یاند: به‌عسی و داعش گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ نێو شاره‌که‌ و به‌ڵگه‌مان پێیه‌ نوێنه‌رێکی شیعه‌ی تورکمانی شیعه‌کان دژ به‌ کورد ده‌ورووژێنێت و ده‌ستیشیان داوه‌ته‌ ژماره‌یێک جه‌نایه‌ت و ئه‌و به‌ڵگانه‌ش ڕاده‌ستی دادگه‌ی فیدڕاڵی ده‌که‌ین.

شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا جه‌ختی کرده‌وه‌ جێگای شه‌رمه‌ بۆ سه‌رکۆمار و حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان که‌ پێش گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ بۆ که‌رکووک و گه‌ڕانه‌وه‌ی دۆخی ئه‌و شاره‌ بۆ پێش ساڵی 2014 له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ گفتوگۆ بکه‌ن.

ئاماژه‌شی به‌وه‌ کردووه‌ له‌ ڕووداوه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی که‌رکووک 150 بنکه‌ و باره‌گای پارته‌کان له‌ شاری که‌رکووک، خورماتوو و دیکه‌ی ناوچه‌ کێشه‌ له‌سه‌ره‌کان گڕیان تێ­به‌ردراوه‌ و ژماره‌یێک ئۆتۆمبیل و ماڵ و سامانی هاووڵاتییانی کورد دزراوه‌ و پاشان ئه‌و پرسیاره‌شی خستۆته‌ ڕووه‌وه‌ که‌ پاش ئه‌م ڕووداوانه‌ فوئاد مه‌عسووم که‌ کوێ بووه‌؟

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 8849

Your Comment

You are replying to: .
captcha