گۆڕان داوا له‌ به‌غدا ده‌کات ده‌ست به ‌سه‌ر داراییی بەرپرسانی هه‌رێمی کوردستاندا بگرێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- به‌رپرسی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندنی گۆڕان داوا له‌ حکوومه‌تی فیدڕاڵ ده‌کات به‌ مه‌به‌ستی دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌ که‌ڵه‌که‌کراوه‌کانی هه‌ولێر بۆ کۆمپانیا نه‌وتییه‌ ڕووسی و تورکییه‌کان، ده‌ست به ‌سه‌ر داراییی به‌رپرسانی هه‌رێمی کوردستاندا بگرێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شۆڕش حاجی به‌ هه‌واڵده‌ریی "عین العراق نیوز"ی وتووه‌: حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان نزیک به‌ 14 ملیارد دۆلار به‌ کۆمپانیا تورکی و ڕووسییه‌کان قه‌رزداره‌. هه‌ر بۆیه‌ش پێویسته‌ حکوومه‌تی به‌غدا ده‌ست به‌ سه‌ر داراییی به‌رپرسانی پایه‌به‌رزی هه‌رێمی کوردستان له‌ نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی عێراق بگرێت بۆ ئه‌وه‌ی قه‌رزه‌ که‌ڵه‌که‌کراوه‌کان بده‌نه‌وه‌.

ناوبراو ڕوونیشی کرده‌وه‌: ئه‌و قه‌رزانه‌ی حکوومه‌تی هه‌رێم به‌ هۆی سیاسه‌تی فه‌شه‌لی نه‌وتی هه‌ولێر که‌ڵه‌که‌ بووه‌ و حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستانیش به‌ بێ ئاگاداری هاووڵاتییان مه‌رجه‌عی یاسادانان گرێبه‌ستی نه‌وتیی له‌گه‌ڵ کۆمپانیا تورکی و ڕووسییه‌کان به‌تایبه‌ت ڤیتۆڵ، ڕۆسنه‌فت، جه‌نڕاڵ ئه‌نێرژی و دانه‌غاز واژۆ کردووه‌ و ئێستاش قه‌رزداری ئه‌و کۆمپانیاگه‌له‌یه‌ هه‌ر بۆیه‌ش کۆمپانیاکان ئێستا داوای ماف و داراییه‌کانیان ده‌که‌ن.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 8837

Your Comment

You are replying to: .
captcha