٢٨ تشرینی دووەم ٢٠١٧ - ٠٩:٢٧
حەشدی شەعبی لە خورماتوو كشایەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بە فەرمانی هادی عامری سەركردەی رێكخراوی بەدر، هێزەكانی حەشدی شەعبی لە خورماتوو دەكشێنەوە و پۆستی قایمقامێتیی شارەكەش لە كورد دەسەندرێتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەهدی تەقی سەرۆكی لیژنەی ئەمنی لە ئەنجومەنی پارێزگای سەڵاحەدین و فەرماندەی لیوای 52ی هێزەكانی حەشدی شەعبی، رای گەیاند: 27ی نۆڤیمبێری 2017، لە كۆبوونەوەیێكی نێوان پارێزگاری سەڵاحەدین و هادی عامری، بڕیار درا تەواوی دۆسیەی ئەمنیی قەزای خورماتوو رادەستی پۆلیسی شارەكە بكرێت و سەرجەم گرووپەكانی حەشدی شەعبیش بكشێنەوە.

مەهدی تەقی وتیشی: لە هەفتەی رابردووەوە بە فەرمانی هادی عامری فەرماندەی كەتیبەكانی حەشدی شەعبی، بەشێک لە هێزەكانی حەشد لە ناو قەزاكە كشاونەتەوە و ئەو چەكدارانەش كە تاكوو ئێستا ماونەتەوە، هەفتەی داهاتوو سەرجەمیان دەكشێنەوە .

ناوبراو ئاشكراشی كرد: لە كۆبوونەوەكەدا رێكەوتوون لە سەر ئەوەی كە پۆستی قایمقامێتیی خورماتوو بدرێت بە توركمان و سەرۆكی ئەنجومەنی قەزا یاخود بەڕێوەبەری پۆلیس بدرێت بە كورد .

سەرچاوە: SNN

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 8830

Your Comment

You are replying to: .
captcha