به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌پێی زانیارییه وه‌ده‌ستهاتووه‌کان له قائمقامیی دیاربه‌کر، له ئۆپه‌راسیۆنی هێزه ئه‌منییه‌کانی تورکیا له ناوچه‌ی کۆلپ له پارێزگای دیاربه‌کر، ڕێژه‌یێکی زۆر جیهازات و ماکی ته‌قه‌مه‌نی که له لایه‌ن هێزه‌کانی په‌که‌که له ژێر زه‌ویندا شاردرابوویه‌وه، دۆزراوه‌ته‌وه و ده‌ستیان به سه‌ردا گرتووه.
له به‌یاننامه‌ی قائمقامیی دیاربه‌کردا هاتووه: له کاتژمێر 6ی سه‌رله‌به‌یانیی ڕۆژی ڕابردوودا ئۆپه‌راسیۆنێکی به‌ربڵاو دژی بنکه و باره‌گاکانی په‌که‌که ده‌ستی­ پێکردوون و له کاتژمێر 6ی ئێواره‌ی هه‌مان ڕۆژدا هێزه‌کانی سوپای تورکیا له گۆڕستانی شێنیایلای گوندی ئالاچای ناوچه‌ی کلۆپی پارێزگای دیاربه‌کر 2 ته‌ن ماکی ته‌قه‌مه‌نیی ئاماده بۆ دروست کردنی بۆمب له‌گه‌ڵ ڕێژه‌یێکی زۆر ته‌قه‌مه‌نی و چه‌کیان دۆزیه‌وه‌ته‌وه و ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتووه. ئه‌و چه‌ک و جیهازاته سه‌ربازییانه بریتین له 10 چه‌کی کڵاشنیکۆف، ڕێژه‌یێکی زۆر ڕاکتی ئاڕ.پی.چی و هه‌زار و 500 فیشه‌ک.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی Haber7
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment