ماکی ته‌قه‌مه‌نی، چه‌ک و جیهازاتی په‌که‌که‌ له‌ پارێزگای دیاربه‌کر دۆزرایه‌وه‌

به‌شی تورکیا- قائمقامی دیاربه‌کر له‌ به‌یاننامه‌یێکدا ڕای­گه‌یاندووه‌: 2 ته‌ن ماکی ته‌قه‌مه‌نی له‌گه‌ڵ ڕێژه‌یێکی زۆر چه‌ک و جیهازاتی سه‌ربازیی په‌که‌که‌یان له‌ ئۆپه‌راسیۆنێکدا دۆزیوه‌ته‌وه‌ و ده‌ستیان به‌ سه‌ردا گرتووه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌پێی زانیارییه‌ وه‌ده‌ستهاتووه‌کان له‌ قائمقامیی دیاربه‌کر، له‌ ئۆپه‌راسیۆنی هێزه‌ ئه‌منییه‌کانی تورکیا له‌ ناوچه‌ی کۆلپ له‌ پارێزگای دیاربه‌کر، ڕێژه‌یێکی زۆر جیهازات و ماکی ته‌قه‌مه‌نی که‌ له‌ لایه‌ن هێزه‌کانی په‌که‌که‌ له‌ ژێر زه‌ویندا شاردرابوویه‌وه‌، دۆزراوه‌ته‌وه‌ و ده‌ستیان به‌ سه‌ردا گرتووه‌.

له‌ به‌یاننامه‌ی قائمقامیی دیاربه‌کردا ‌هاتووه‌: له‌ کاتژمێر 6ی سه‌رله‌به‌یانیی ڕۆژی ڕابردوودا ئۆپه‌راسیۆنێکی به‌ربڵاو دژی بنکه‌ و باره‌گاکانی په‌که‌که‌ ده‌ستی­ پێکردوون و له‌ کاتژمێر 6ی ئێواره‌ی هه‌مان ڕۆژدا هێزه‌کانی سوپای تورکیا له‌ گۆڕستانی شێنیایلای گوندی ئالاچای ناوچه‌ی کلۆپی پارێزگای دیاربه‌کر 2 ته‌ن ماکی ته‌قه‌مه‌نیی ئاماده‌ بۆ دروست کردنی بۆمب له‌گه‌ڵ ڕێژه‌یێکی زۆر ته‌قه‌مه‌نی و چه‌کیان دۆزیه‌وه‌ته‌وه‌ و ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتووه‌. ئه‌و چه‌ک و جیهازاته‌ سه‌ربازییانه‌ بریتین له‌ 10 چه‌کی کڵاشنیکۆف، ڕێژه‌یێکی زۆر ڕاکتی ئاڕ.پی.چی و هه‌زار و 500 فیشه‌ک.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی Haber7

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 8819

Your Comment

You are replying to: .
captcha