وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا: چاوه‌ڕوانین تره‌مپ به‌ڵێنه‌کانی جێبه‌جێ بکات
مه‌ولوود چاووش ئۆغڵۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا له لێدوانێکدا جارێکی دیکه جه‌ختی له‌سه‌ر وته‌کانی دۆناڵد بۆ کۆتایی هێنان به گواستنه‌وه‌ی چه‌ک له‌لایه‌ن ئه‌مریکا بۆ YPG کرده‌وه و ڕای‌گه‌یاند: "به ئاشکرا ڕای‌ده‌گه‌یێنم که من ده‌ستووری پێویستم ده‌رکردووه، چیتر چه‌ک ڕاده‌ستی یه‌په‌گه ناکرێت."
به دوای ئه‌و گفتوگۆیه، تره‌مپ جارێکی دیکه جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌وه کرده‌وه و زیادی کرد: "ده‌ستوورم به ڕاوێژکاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی داوه، چیدی خوازیاری پێدانی هیچ جۆره چه‌کێک نیم، له ڕاستیدا ده‌بوا له پێشه‌وه کۆتاییی به‌م هه‌وڵه بێهۆده‌یه بهاتبا." ئه‌وه‌ی که چاوه‌ڕوانین تره‌مپ به‌ڵێنه‌کانی جێبه‌جێ بکات مافی خۆمانه. چاوه‌ڕوانیی ئێمه له وڵاتێکی هاوپه‌یمان به ته‌واوه‌تی ڕوون و ئاشکرایه و شتێکی زیاترمان ناوێت.
چه‌ند که‌سی نه‌ناسراو هه‌ڕه‌شه له عه‌له‌وییه‌کانی تورکیا ده‌که‌ن
له گه‌ڕه‌کی جه‌ماڵ گۆرسلی شاری مالاتیا که گه‌ڕه‌کێکی عه‌له‌وی نشینی ئه‌و شاره‌یه، چه‌ند که‌سێکی نه‌ناسراو به ڕەنگی سوور به سه‌ر ده‌رکه‌ی خانوو و دیوارەکانی 13 بنه‌ماڵه‌ی عه‌له‌ویدا هێمایان کێشاوە و هه‌ڕه‌شه له بنه‌ماڵه‌ی عه‌له‌وییه‌کان ده‌که‌ن.
نوێنه‌ری پارتی کۆماریخوازی گه‌ل: سیاسه‌تی شه‌ڕخوازانه‌ی حکوومه‌تی تورکیا خه‌ساری له پێوه‌ندیی تورکیا له‌گه‌ڵ دراوسێکان داوه/ گه‌لی تورکیا بڕوایان به به‌ڵێنی ئاشتییانه‌ی ئه‌ردۆغان نییه
مه‌حره‌م ئینچی نوێنه‌ری پارتی کۆماریخوازی گه‌ل له لێدوانێکدا ڕای‌گه‌یاند: به بۆنه‌ی سیاسه‌تی شه‌ڕخوازانه‌ی پارتی داد و گه‌شه‌وه پێوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ دراوسێکانمان خه‌سارێکی جیدی دیوه و چیتر گه‌لی تورکیا بڕوایان به به‌ڵێنی ئاشتییانه‌ی ئه‌ردۆغان نییه.
هێرشی پۆلیسی تورکیا بۆ سه‌ر گردبوونه‌وه‌ی خه‌ڵک له پارێزگای ئادی یامان/ 110 که‌س ده‌ستگیر کران
پۆلیسی دژه شۆڕشی تورکیا به غازی بیبه‌ر و ئۆتۆمبیلی دژه شۆڕش هێرشی کرده سه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ی که گردبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایییان به دانانی یاسا و ڕێسای نوێ له به‌شی به‌رهه‌مهێنانی تووتوون له پارێزگای ئادی یامان ئه‌نجام دا و 110 که‌س له ناڕازییانی ده‌ستگیر کرد.
ناڕه‌زایه‌تیی سه‌رۆکی یاریگای ئامه‌د سپۆر به 39 یاری که به بێ ئاماده‌بوونی تماشاوان به‌ڕێوه چوو
نووروڵڵا ئه‌دمه‌ن سه‌رۆکی یاریگای ئامه‌د سپۆری تورکیا ناڕه‌زایی به ئاماده نه‌بوونی تماشاوان له 39 یاریی ئه‌م دواییه‌ی تۆپی پێی ئه‌و تیمه ده‌ربڕی و ڕای‌گه‌یاند: ئه‌و کاته‌ی که له‌باره‌ی ئامه‌د سپۆره‌وه قسه ده‌کرێت قسه‌یێکی جیاواز دێته گۆڕێ. ئه‌و بڕیارانه‌ی که له‌باره‌ی ئه‌و تیمه‌وه گیراوه‌ته‌به‌ر و 39 یاریی ئه‌م دواییه که به بێ ئاماده بوونی تماشاوان ئه‌نجام دراوه بڕیارێکی ئه‌منی نییه به‌ڵکوو بڕیارێکی سیاسییه.
سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا: له‌سه‌ر ناسیۆناڵیزم سێ هێڵی سووری هه‌یه
بیناڵی ییڵدرم سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا له لێدوانێکدا ڕای‌گه‌یاندووه: تورکیا سێ هێڵی سووری هه‌یه: یه‌که‌م دژایه‌تی له‌گه‌ڵ ناسیۆناڵیزمی ناوچه‌یی، دووهه‌م ناسیۆناڵیزمی ئایینی- ئایینزایی و سێهه‌م ناسیۆناڵیزمی شوناسی.
پێوه‌ندیی ته‌له‌فۆنیی ئه‌ردۆغان له‌گه‌ڵ سه‌ۆک کۆماری فه‌ڕه‌نسا: سه‌روه‌ریی سووریا گرینگایه‌تییێکی حه‌یاتی هه‌یه
ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا پێوه‌ندیی به ئێمانۆئێل ماکرۆن سه‌رۆک کۆماری فه‌ڕه‌نساوه گرت و ڕای‌گه‌یاند: پاراستنی سه‌روه‌ریی سووریا گرینگایه‌تییێکی حه‌یاتی هه‌یه. نابێت هه‌ندێ ناوچه که له بنده‌ستی داعش ئازاد ده‌کرێت ڕاده‌ستی گرووپێکی تیرۆریستیی دیکه بکرێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment