شاندی دانوستانکاری هەرێمی کوردستان بەبێ رێککەوتن گەڕایەوە هەولێر

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شاندی دانوستاندنکاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پاش چەند ڕۆژگفتوگۆ لەبارەی نەوت و بودجەی هەرێم لە بەغدا، بەبێ رێککەوتن گەڕایەوە هەولێر.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە رووداوی راگەیاندووە "ئومێدمان ھەیە، بەڵام ھێشتا پێویستی بە گفتوگۆی زیاترە، گرێکوێرە ماوە، لەوانەیە ھەفتەی داھاتوو کاتێک شاندەکە دەگڕێنەوە بەغدا ئەمجارە رێککەوتنێکی باش دەکرێت، ئومێدمان ھەیە و ئێمەش وەک سەرۆکایەتیی پەرلەمان دەستمان دەبێت بۆ لێکنزیک بوونەوەی بیر و راکان، بە جۆرێک کە بتوانین ئەمساڵ بودجەکە پەسند بکرێت و ھەرێمی کوردستان زیانی پێنەگات".

شاندی دانوستاندنکاری ھەرێمی کوردستان چەند رۆژێکە لە بەغدان، لەگەڵ لیژنەی دارایی، دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان، سەرۆککۆمار و چەند لایەنێکی دیکە کۆبوونەتەوە، بڕیار وایە 28ی ئەم مانگە بگەڕێنەوە.

لە پەرلەمانی عێراق ھەوڵێک ھەیە بۆ کۆکردنەوەی کۆدەنگی لەسەر دەستکاری کردنی پشکی ھەرێمی کوردستان و ناچارکردنی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە رادەست کردنی تەواوی مەلەفی نەوت بە بەغدا، ئەمەش لەلایەن زۆرینەی پەرلەمانتارانی شیعەوە دەستی پێکردووە و 113 واژۆشیان بۆ کۆکردووەتەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 881

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha