به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئیبراهیم ئیبراهیم وته‌بێژی پارتی یه‌کێتیی دیموکراتیکی کوردی سووریا (PYD) به ڕۆیتێرزی وت: خولی دووه‌می هه‌ڵبژاردنه‌کان پێوه‌ندی به هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی شار و گونده‌کانه‌وه هه‌یه که 30 پارت و گرووپی سیاسی به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن.
مانگی سێپتێمبێر خولی یه‌که‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رانسه‌ریی ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی کورده‌کانی سووریا له سێ کانتۆنی جزیره، کۆبانێ و عه‌فرین به‌ڕێوه چوو و ده‌نگده‌ران 3 هه‌زار و 700 سه‌رۆک شاره‌وانی ئه‌و ناوچانه‌یان هه‌ڵبژارد.
مانگی جانیڤێری 2018 قۆناغی سێهه‌م و کۆتاییی هه‌ڵبژاردنی سه‌رانسه‌ریی ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی کورده‌کانی سووریا به‌ڕێوه ده‌چێت که ده‌یانه‌وێت سیسته‌می فیدڕاڵی جێگیر بکه‌ن و تێیدا نوێنه‌ری خه‌ڵکی ناوچه جۆراوجۆره‌کان بۆ پێکهێنانی په‌رله‌مانی ناوخۆیی هه‌ڵبژێرن که ڕۆڵی په‌رله‌مانی بۆ ئه‌و ناوچانه ده‌بێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment