هه‌ولێر چاوه‌ڕوانی به‌ڵێنی به‌غدا ده‌کات بۆ ده‌ست­پێکردنه‌وه‌ی گفتوگۆ

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- شوان داوودی ده‌ڵێت هه‌ولێر چاوه‌ڕوانی به‌ڵێنی به‌غدا ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆکان ده‌ست­پێبکاته‌وه‌ هه‌ر بۆیه‌ش داوا له‌ حکوومه‌تی فیدڕاڵ ده‌کات سزا و گه‌مارۆی سه‌پێندراوی پاش گشتپرسی هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شوان داوودی نوێنه‌رێکی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان به‌ "الغدپرس"ی وتووه‌: پاش ده‌رکرانی حوکمی دادگه‌ی باڵای ئیتیحادی عێراق سه‌باره‌ت به‌ ناده‌ستووری بوونی گشتپرسی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ له‌ سه‌ریانه‌ دانوستان و گفتوگۆی هه‌مه‌لایه‌نه‌ بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان ده‌ست­پێبکه‌ن.

داوودی زیادی کرد: به‌گوێره‌ی حوکمی دادگه‌ی فیدڕاڵ ده‌بێت سه‌رله‌به‌ری ئه‌نجام و لێکه‌وته‌ی گشتپرسی و هه‌روه‌هاش سزای سه‌پێندراو له‌ لایه‌ن به‌غدا‌وه‌ دژ به‌ هه‌رێمی کوردستان هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌.

ناوبراو هه‌روه‌هاش وتوویه‌تی: شاندێک له‌ هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌ به‌ سه‌رۆکایه‌تیی نێچرڤان بارزانی به‌نیازه‌ به‌ مه‌به‌ستی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی فیدڕاڵ به‌مزووانه‌ سه‌ردانی به‌غدا بکات.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 8787

Your Comment

You are replying to: .
captcha