به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شوان داوودی نوێنه‌رێکی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان به "الغدپرس"ی وتووه: پاش ده‌رکرانی حوکمی دادگه‌ی باڵای ئیتیحادی عێراق سه‌باره‌ت به ناده‌ستووری بوونی گشتپرسی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ له سه‌ریانه دانوستان و گفتوگۆی هه‌مه‌لایه‌نه بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان ده‌ست­پێبکه‌ن.
داوودی زیادی کرد: به‌گوێره‌ی حوکمی دادگه‌ی فیدڕاڵ ده‌بێت سه‌رله‌به‌ری ئه‌نجام و لێکه‌وته‌ی گشتپرسی و هه‌روه‌هاش سزای سه‌پێندراو له لایه‌ن به‌غداوه دژ به هه‌رێمی کوردستان هه‌ڵبوه‌شێته‌وه.
ناوبراو هه‌روه‌هاش وتوویه‌تی: شاندێک له هه‌رێمی کوردستانه‌وه به سه‌رۆکایه‌تیی نێچرڤان بارزانی به‌نیازه به مه‌به‌ستی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی فیدڕاڵ به‌مزووانه سه‌ردانی به‌غدا بکات.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment