بارینی نیو مەتر بەفر لە پارێزگای کوردنشینی وان

بەشی تورکیا- بارینی نیو مەتر بەفر لە پارێزگای کوردنشینی وان لە وڵاتی تورکیا دۆخی ژیانی خەڵکی شڵەژاندووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بارینی بەفرێکی قورس کە لە شەوی ڕابردووەوە لە پارێزگای کوردنشینی وان دەستی پێکرد و تا بەرەبەیانیی ئەمڕۆ درێژەی هەبوو دۆخی ژیانی خەڵکی شێواندووە.

بارینی نیو مەتریی بەفر لە پارێزگای وان بوەتە هۆی داخرانی قوتابخانەکان و زانستگارکان لەو شارەدا و ڕێگای پێوەندیی بۆ 438 گوند و گەڕەکیش پچڕاوە.

هەوڵی هێزەکانی شارەوانی بۆ کردنەوەی ڕێگاکانی پارێزگای وان بەردەوامە.

News Code 8776

Your Comment

You are replying to: .
captcha