کورده‌کانی سووریا له‌سه‌ر هێرشی سه‌ربازی بۆ کانتۆنی عه‌فرین هۆشدار به‌ تورکیا ده‌ده‌ن

به‌شی جیهان- دوو به‌رپرسی کوردی سووریا هۆشداریان به‌ تورکیا داوه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و وڵاته‌ هێرش بکاته‌سه‌ر کۆنتۆنی کوردنشینی عه‌فرین له‌ باکووری سووریا وڵامی توندی کورده‌کانی ئه‌و کانتۆنه‌ی لێده‌که‌وێته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، فه‌وزه‌ یۆسف هاوسه‌رۆکی فیدراسیۆنی باکووری سووریا و نووری مه‌حموود وته‌بێژی هێزه‌کانی کوردی سووریا ناسراو به‌ YPG له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ سپۆتنیکدا سه‌باره‌ت به‌ هێرشی تورکیا بۆ کانتۆنی عه‌فرین هه‌وڵی داگیرکردنی ئه‌و کانتۆنه‌ هۆشداریان به‌ تورکیا داوه‌.

فه‌وزه‌ یۆسف ده‌ڵێت: ئێمه‌ له‌ کانتۆنی عه‌فرین هاوشێوه‌ی کۆبانێ به‌ره‌نگاری داگیرکه‌ران ده‌بینه‌وه‌.

نووری مه‌حموودیش ڕای­ده‌گه‌یێنێت: ئێمه‌ عه‌فرین ده‌پارێزین چوونکه‌ هه‌ر چه‌شنه‌ به‌رگرییێک له‌ به‌رانبه‌ر داگیرکاران مافی سروشتی خۆمانه‌. دیاره‌ که‌س گوڵ پێشکه‌ش به‌و که‌سه‌ ناکات که‌ به‌ تۆپ هێرش ده‌کاته‌ سه‌ری.

هه‌واڵده‌ریی سپۆتنیک له‌ زاری سه‌رچاوه‌کانی خۆیه‌وه‌ باسی جووڵه‌ی سه‌ربازی له‌ سنووری تورکیا و سووریا ده‌کات. به‌گوێره‌ی نووسراوی سپۆتنیک ئه‌و جووڵه‌ سه‌ربازییانه‌ به‌ مه‌به‌ستی ئاماده‌بوونی تورکیا بۆ ئاماده‌بوونی سه‌ربازی له‌ عه‌فرین ئه‌نجام ده‌بێت

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 8760

Your Comment

You are replying to: .
captcha