ئه‌ردۆغان و تره‌مپ پاش کۆبوونه‌وه‌ی سێ قۆڵیی سووچی له ڕێگای ته‌له‌فۆنه‌وه پێوه‌ندی به یه‌کتره‌وه ده‌که‌ن
ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا له ڕێگای ته‌له‌فۆنه‌وه له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆک کۆماری تورکیا ئه‌نجام و ڕه‌هه‌نده‌کانی کۆبوونه‌وه‌ی سێ قۆڵیی نێوان سه‌رۆک کۆمارانی ئێران، تورکیا و ڕووسیای لێکداوه‌ته‌وه.
له‌و پێوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا ئاستی پێوه‌ندییه‌کانی نێوان ئه‌نقه‌ره و واشنتۆن، کۆبوونه‌وه‌ی سووچی، قه‌یرانی سووریا و کێشه ناوچه‌یییه‌کان گفتوگۆی له‌سه‌ر کراوه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا: ئه‌مریکا چیتر چه‌ک به یه‌په‌گه نادات
پاش گفتوگۆی ته‌له‌فۆنیی ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا وتی: جه‌نابی تره‌مپ به ئاشکرا ڕای‌گه‌یاندووه فه‌رمانی پێویستی ده‌رکردووه بۆ ئه‌وه‌ی چیتر ئه‌مریکا چه‌ک بۆ یه‌په‌گه نه‌نێرێت.
سوپای تورکیا له گوندی "کفرباسین"ی عه‌فرین جێگیر کراوه
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له ئه‌رکانی فه‌رمانده‌ییی هێزی چه‌کداری تورکیاوه ده‌ست که‌وتوون پاش جێگیر کرانی سوپای تورکیا له ئیدلیبی سووریا ئه‌و سوپایه جووڵه‌ی به هێزی خۆی کردووه به‌ره‌و کانتۆنی عه‌فرین له گوندی کفرباسینی ئه‌و کانتۆنه.
250 پارێزه‌ری تورکیا داوای دیدار له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لان ده‌که‌ن
250 پارێزه‌ری وڵاتی تورکیا داوای چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان سه‌رکرده‌ی به‌ندکراوی په‌که‌که له دوڕگه‌ی ئیمرالی ده‌که‌ن و به‌و مه‌به‌سته‌ش به‌ره‌و دادوه‌ری جمهوورییه‌تی تورکیا له شاری بۆرسا به‌ڕێکه‌وتوون.
ئه‌ردۆغان: ده‌روازه‌ی سیاسه‌ت تا دوا کات کراوه‌یه
ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری پێوه‌ندیی دیپلۆماتیکی نێوان دیمه‌شق- ئه‌نقه‌ره ده‌ڵێت: ئه‌وه‌ی که سبه‌ینێ چی ڕوو ده‌دات به‌ستراوه به‌و هه‌لومه‌رجه‌وه که له‌و ڕۆژه‌دا دێته پێشێ. له‌و باره‌یه‌وه ده‌رکردنی حوکمی یه‌کلایی و ڕه‌فتار کردن به شێوازێک که ئه‌گه‌ره‌کان دوور بخاته‌وه ڕه‌فتارێکی چاک نابێت بۆیه‌ش ده‌روازه‌ی سیاسه‌ت تا دوا کات کراوه‌یه.
داواکاری جمهووریی تورکیا داوای 45 ساڵ زیندانی بۆ دوو ڕۆژنامه‌وانی کورد کردووه
تاجه‌ددین پینار داواکاری جمهوورییه‌تی تورکیا له پارێزگای خه‌تای پاش ته‌واو کرانی دۆسیه‌ی ئه‌ردۆغان ئاڵایۆمات و نووری ئاکمان دوو ڕۆژنامه‌نووسی کوردی هه‌واڵده‌ریی دیجله دۆسیه‌که‌ی ڕاده‌ستی دادگه‌ی لقی 2ی پارێزگای خه‌تای کردووه و به تۆمه‌تی "کۆکردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌ی مه‌حره‌مانه‌ی سیاسی و سه‌ربازی بۆ سیخوڕی کردن" و "ئه‌ندامێتی له گرووپه تیرۆریستییه‌کان" داوای 45 ساڵ زیندانی بۆ هه‌ریه‌که و له‌و دوو ڕۆژنامه‌نووسه کردووه.
نیو مه‌تر به‌فر له پارێزگای کوردنشینی وانی تورکیا باریوه
له شه‌وی پێنجشه‌ممه‌وه به‌فرێکی قورس له پارێزگای کوردنشینی وانی تورکیا ده‌ستی به بارین کردووه و تا سه‌رله‌به‌یانیی ڕۆژی هه‌ینی درێژه‌ی بووه و ڕێژه‌ی نیو مه‌تری تێپه‌ڕاندووه هه‌ر به‌و بۆنه‌شه‌وه دانیشتوانی ئه‌و شاره کوردنشینه‌ی تورکیا تووشی کێشه بوون.
داواکاری ئه‌نقه‌ره حوکمی ده‌ستگیر کردنی 79 مامۆستای تورکیای ده‌رکردووه
پۆلیسی دژه‌تیرۆری تورکیا ڕۆژی هه‌ینی له ئۆپه‌راسیۆنێکدا 79 مامۆستای مووچه‌خۆری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی نیشتیمانیی ئه‌و وڵاته‌ی به تۆمه‌تی هاوکاری کردن له‌گه‌ڵ جه‌ماعه‌تی گوله‌ن ده‌ستگیر کردووه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment