به‌شداری دانووستانی سووچی ده‌بین

به‌شی سووریا- شاهۆز حه‌سه‌ن هاوسه‌رۆکی پارتی یه‌کێتیی دیموکراتیکی سووریا له‌ لێدوانێکدا ڕای‌گه‌یاندووه‌: ئێمه‌ وه‌کوو به‌ڕێوه‌به‌رانی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری جزیره‌، کۆبانێ و عه‌فرین له‌ دانووستانی سووچیدا به‌شداری ده‌که‌ین.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شاهۆز حه‌سه‌ن هاوسه‌رۆکی پارتی یه‌کێتیی دیموکراتیکی سووریا له‌ لێدوانێکدا کۆبوونه‌وه‌ی سێ قۆڵیی سووچی له‌ نێوان سه‌رۆک کۆمارانی ئێران، تورکیا و ڕووسیا هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت و ده‌ڵێت: سه‌باره‌ت به‌ به‌شداریی ئێمه‌ له‌ دانووستانی سووچیدا بانگهێشتێک ئه‌نجام دراوه‌.

پێشتریش به‌ ئاشکرا ڕامانگه‌یاندبوو ئێمه‌ له‌ سووچی وه‌کوو پارتێکی تایبه‌ت یان که‌سایه‌تییێکی تایبه‌ت به‌شدار نابین به‌ڵکوو وه‌کوو به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی جزیره‌، کۆبانێ و عه‌فرین به‌شداری ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌ ده‌بین.

ناوبراو له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌که‌یدا ئاماژه‌ی به‌ خه‌باتی کورده‌کان دژ به‌ گرووپی تیرۆریستیی داعش کرد و وتی: سه‌رله‌به‌ری دانیشتن و دانووستانه‌کان له‌سه‌ر قه‌یرانی سووریا به‌ بێ به‌شداریی کورده‌کان فه‌شه‌ل ده‌هێنێت.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی زه‌رنیووز

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 8758

Your Comment

You are replying to: .
captcha