وێده‌چێت هێزه‌کانی سلۆڤێنیا له‌ هه‌رێمی کوردستان بچنه‌ ده‌ره‌وه‌

به‌شی جیهان- وه‌زیری به‌رگریی سلۆڤێنیا ڕای‌گه‌یاند: پاش گۆڕانکارییه‌کانی ئه‌مدواییه‌ی عێراق مومکینه‌ وڵاته‌که‌ی له‌ کاتێکی چاوه‌ڕواننه‌کراودا هێزه‌کانی خۆی له‌ هه‌رێمی کوردستان بباته‌ ده‌ره‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆکه‌ هه‌واڵده‌ریی STAی سلۆڤێنیا وتی: ئاندرجا کاتیج وه‌زیری به‌رگریی ئه‌و وڵاته‌ سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ بۆ ئاراسته‌ کردنی ڕوون‌کردنه‌وه‌یێک سه‌باره‌ت به‌ داواکارییه‌که‌ی له‌سه‌ر چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌و وڵاته‌ له‌ هه‌رێمی کوردستان سه‌ردانی په‌رله‌مانی کردووه‌.

ناوبراو له‌ په‌رله‌ماندا به‌رنامه‌ی چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌و وڵاته‌ی له‌ هه‌رێمی کوردستان ئاراسته‌ کردووه‌ که‌ خه‌ریکی مه‌شقی سه‌ربازی به‌ پێشمه‌رگه‌ن.

وه‌زیری به‌رگریی سلۆڤێنیا ڕای‌گه‌یاندووه‌: پاش چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌و وڵاته‌ له‌ هه‌رێمی کوردستان چیتر به‌رنامه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی ئه‌و وڵاته‌ به‌ جیدییه‌تێکی زیاتره‌وه‌ پێوشوێنگری ده‌کرێت.

ناوبراو هۆکاری داواکارییه‌که‌ی بۆ چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌کانی سلۆڤێنیا له‌ هه‌رێمی کوردستان ده‌خاته‌ ڕوو و ده‌ڵێت: له‌به‌ر ته‌شه‌نه‌ سه‌ندنی ته‌نگه‌ژه‌ی نێوان هه‌رێمی کوردستان و به‌غدا ئه‌و داوایه‌م کردووه‌ و مومکینه‌ گیانی سه‌ربازه‌کانی وڵاته‌که‌مان له‌ هه‌رێمی کوردستان بکه‌وێته‌ مه‌ترسییه‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 8748

Your Comment

You are replying to: .
captcha