ئه‌گه‌ر په‌رویز خان نه‌کرێته‌وه‌ تورکیا له‌ بازاڕی عێراق جێگای ئێران ده‌گرێته‌وه‌

به‌شی کرماشان- نوێنه‌ری قه‌سر شیرین، سه‌رپێڵ زه‌هاو و گێڵان غه‌رب له‌ په‌رله‌مانی ئێران ڕه‌خنه‌ له‌ داخراوبوونی سنووری په‌رویز خان ده‌گرێت و ده‌ڵێت: ئێستا که‌ ئه‌و سنووره‌ داخراوه‌ تورکیا هه‌وڵ ده‌دات بازاڕه‌کانی عێراق به‌ده‌سته‌وه‌ بگرێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، فه‌رهاد ته‌جه‌ری له‌ کۆبوونه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی قه‌یرانی پارێزگا که‌ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ له‌ سه‌رپێڵ زه‌هاو به‌ڕێوه‌چوو ڕای‌گه‌یاند: سنووری په‌رویز خان له‌ ڕابردوودا زیاترین ڕێژه‌ی بازرگانیی نێوان ئێران و عێراقی تۆمار کردووه‌ و ئه‌گه‌ر ئه‌و سنووره‌ نه‌کرێته‌وه‌ تورکیا له‌ بازاڕه‌کانی عێراق جێگای ئێران ده‌گرێته‌وه‌.

ته‌جه‌ری له‌باره‌ی بوومه‌له‌رزه‌که‌ی ئه‌م دواییه‌ی کرماشانه‌وه‌ زیادی کرد: تێکڕای داموده‌زگاکان له‌ پڕۆسه‌ی یارمه‌تی گه‌یاندن به‌ به‌رکه‌وتوانی بوومه‌له‌رزه‌دا ئه‌رکی یاساییی خۆیان ڕاپه‌ڕاندووه‌.

ناوبراو گوتیشی: ئاستی ڕووداوه‌که‌ فراوان بوو و ڕه‌وتی یارمه‌تی گه‌یاندن زۆر به‌ دژواری ئه‌نجام ده‌بوو.

ته‌جه‌ری له‌ درێژه‌دا ڕه‌خنه‌ی له‌ شێوازی کار کردنی ڕێکخراوی خانووبه‌ره‌ و جه‌هادی کشتوکاڵ له‌ ناوچه‌ به‌رکه‌وتووه‌کانی بوومه‌له‌رزه‌دا گرت و وتیشی: ڕێکخراوی خانووبه‌ره‌ له‌ پڕۆسه‌ی خه‌مڵاندنی نرخی یه‌که‌ی نیشته‌جێ بوونی شار و گونده‌کاندا که‌مته‌رخه‌میی کردووه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 8723

Your Comment

You are replying to: .
captcha