به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، فه‌رهاد ته‌جه‌ری له کۆبوونه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی قه‌یرانی پارێزگا که ڕۆژی چوارشه‌ممه له سه‌رپێڵ زه‌هاو به‌ڕێوه‌چوو ڕایگه‌یاند: سنووری په‌رویز خان له ڕابردوودا زیاترین ڕێژه‌ی بازرگانیی نێوان ئێران و عێراقی تۆمار کردووه و ئه‌گه‌ر ئه‌و سنووره نه‌کرێته‌وه تورکیا له بازاڕه‌کانی عێراق جێگای ئێران ده‌گرێته‌وه.
ته‌جه‌ری له‌باره‌ی بوومه‌له‌رزه‌که‌ی ئه‌م دواییه‌ی کرماشانه‌وه زیادی کرد: تێکڕای داموده‌زگاکان له پڕۆسه‌ی یارمه‌تی گه‌یاندن به به‌رکه‌وتوانی بوومه‌له‌رزه‌دا ئه‌رکی یاسایی‌ی خۆیان ڕاپه‌ڕاندووه.
ناوبراو گوتیشی: ئاستی ڕووداوه‌که فراوان بوو و ڕه‌وتی یارمه‌تی گه‌یاندن زۆر به دژواری ئه‌نجام ده‌بوو.
ته‌جه‌ری له درێژه‌دا ڕه‌خنه‌ی له شێوازی کار کردنی ڕێکخراوی خانووبه‌ره و جه‌هادی کشتوکاڵ له ناوچه به‌رکه‌وتووه‌کانی بوومه‌له‌رزه‌دا گرت و وتیشی: ڕێکخراوی خانووبه‌ره له پڕۆسه‌ی خه‌مڵاندنی نرخی یه‌که‌ی نیشته‌جێ بوونی شار و گونده‌کاندا که‌مته‌رخه‌میی کردووه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment