گرینگترین ڕووداوه‌کانی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ 30ی گه‌ڵاڕێزان له‌ تورکیا

به‌شی تورکیا- چاوێک ده‌خشێنین به‌ سه‌ر گرینگترین گۆڕانکارییه‌کانی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ 30ی گه‌ڵاڕێزان له‌ وڵاتی تورکیا.

کۆڕبه‌ندی به‌رزڕاگرتنی یادی مامۆستا شه‌هریار له‌ ئه‌سته‌نبۆڵ به‌ڕێوه‌ چوو

یه‌که‌مین کۆڕبه‌ندی نێونه‌ته‌وه‌ییی به‌رزڕاگرتنی یادی مامۆستا محه‌مه‌د حسێن شه‌هریار به‌ هاوکاریی زانستگای ئه‌سته‌نبۆڵ، زانستگای ته‌ورێز و وابه‌سته‌ی فه‌رهه‌نگیی کۆنسووڵخانه‌ی کۆماری ئیسلامیی ئێران له‌ کولێجی ئه‌ده‌بی زانستگای ئه‌سته‌نبۆڵ به‌ڕێوه‌ چوو.

سه‌رۆکی پارتی کۆماریخوازی گه‌لی تورکیا ئیدعای کرد: بنه‌ماڵه‌ی ئه‌ردۆغان ملیۆنان دۆلاریان له‌ تورکیا بردووه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌

که‌ماڵ قڵیچدار ئۆغڵۆ، سه‌رۆکی پارتی کۆماریخوازی گه‌لی تورکیا له‌ لێدوانێکدا ئیدعای کردووه‌: له‌ ناوچه‌کانی "گریزگاه‌ مالیاتی" ملیۆنان دۆلار چووه‌ته‌ حسێبی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌ردۆغان و خزم و که‌سوکاری ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان.

موراد قه‌ره‌ییلان: هێرشی تورکیا عه‌فرین ده‌کاته‌ کۆبانێیێکی دیکه‌

موراد قه‌ره‌ییلان، ئه‌ندامی کۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی په‌که‌که‌ و فه‌رمانده‌ی یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌لی تورکیا له‌ لێدوانێکدا هۆشداری دایه‌ تورکیا و ڕای­گه‌یاند: هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ که‌ له‌ هێرشی پارتی داد و گه‌شه‌ بۆ کۆبانێ له‌ لایه‌ن چه‌کدارانی داعشه‌وه‌ کورده‌کان ڕاپه‌ڕینیان ئه‌نجام دا، له‌ ئه‌گه‌ری هێرشی بۆ سه‌ر عه‌فرینیش ئاوه‌ها ده‌که‌ن.

ده‌نگی ئه‌رێنیی کۆمیسیۆنی په‌رله‌مانی تورکیا بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تیی له‌یلا زانا

هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تی له‌یلا زانا، نوێنه‌ری ئاگری له‌ په‌رله‌مانی تورکیا له‌ پارتی دیموکراتیکی گه‌لان ئه‌مڕۆ له‌ لایه‌ن کۆمیسیۆنی په‌رله‌مانی تورکیا پشتڕاست و ئاراسته‌ی په‌رله‌مانی تورکیا کراوه‌ و له‌ ئه‌گه‌ری مسۆگه‌رکردنی 276 ده‌نگه‌وه‌ نوێنه‌رایه‌تی ناوبراو له‌ په‌رله‌مانی تورکیا هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌.

تورکیا سنووره‌ ئاسمانییه‌کانی خۆی له‌سه‌ر فڕۆکه‌شه‌ڕکه‌ره‌کانی سوپای ڕووسیا کراوه‌ته‌وه‌

حکوومه‌تی تورکیا له‌ پێناو "په‌یوه‌ندییه‌ ستراتێژییه‌کان" له‌گه‌ڵ ڕووسیا سنووره‌ ئاسمانییه‌کانی خۆی به‌ ڕووی فڕۆکه‌شه‌ڕکه‌ره‌کانی سه‌ر به‌ سوپای ڕووسیا کردووه‌ته‌وه‌.

وته‌بێژی ئه‌ردۆغان: ئامانجی ئه‌مریکا بۆ مانه‌وه‌ له‌ سووریا دۆخه‌که‌ دژوارتر ده‌کات

ئیبراهیم کالین، وته‌بێژی ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆک­کۆماری تورکیا له‌ لێدوانێکدا ڕای­گه‌یاندووه‌: وادیاره‌ ویلایه‌ته‌یه‌کگرتووه‌کان ده‌یه‌وێت بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئاماده‌بوونی ڕووسیا و ئێران له‌ سووریا، زیاتر له‌وه‌ی چاوه‌ڕوان ده‌کرا له‌ سووریا بمێنێته‌وه‌، به‌ڵام درێژه‌ی به‌شداریی ئه‌و وڵاتانه‌ دۆخه‌که‌ دژوارتر ده‌کات.

سه‌رۆکی ئه‌رکانی گشتیی هێزه‌ چه‌کداره‌کانی تورکیا بۆ دیدار له‌گه‌ڵ هاوتا ئێرانی و ڕووسییه‌که‌ی به‌ره‌و ڕووسیا به‌ڕێکه‌وت ‌

ژێنڕاڵ هۆلۆسی ئاکار سه‌رۆکی ئه‌رکانی گشتیی هێزه‌ چه‌کداره‌کانی تورکیا به‌ مه‌به‌ستی دیدار له‌گه‌ڵ هاوتا ئێرانی و ڕووسییه‌که‌ی به‌ره‌و شاری سووچی له‌ ڕووسیا به‌ڕێکه‌وت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 8705

Your Comment

You are replying to: .
captcha