سنوورەوانانی گومرگی بازرگان دوو وەجبەی قاچاخی مرۆڤیان دۆزییەوە

بەشی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا- گومرگی ئێران ڕای گەیاند: نۆهەمین و دەیەمین وەجبەی قاچاخی مرۆڤ لە ئەمساڵدا دۆزرایەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی سێشەممە 30 مانگی خەزەڵوەر گومرگی ئێران ڕای گەیاند: لە نێو وەجبەی قاچاخی مرۆڤدا کچێکی لاو دۆزرایەوە کە لە وجبەی لۆرییێکدا حەشار درا بوو، ئەو کچە لاوە دەیویست لە سنووری بازرگانەوە بە شێوەی نایاسایی و قاچاخی بگاتە ئێران.

بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکان هێشتاکە لە ئەنگیزە و ویستی ئەو کەسانە زانیاریی زیاتر بەدەست نەگەیشتووە بەڵام بە وتەی ڕاسپێردراوانی گومرگ ئەو کچە لاوە بەڕەگەز خەڵکی ئێران بووە و دەیویست بە خۆحەشاردان بگاتەوە ناوی وڵات.

گومرگی ئێران هەروەها ڕاشی گەیاند ڕاسپێردراوانی گومرگی بازرگان لە وەجبەیێکی دیکەدا کوڕێکی مێرمنداڵیان دۆزیوەتەوە کە دەیویست بە شێوەی قاچاخی بگاتە دەرەوەی وڵات.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 8684

Your Comment

You are replying to: .
captcha