هه‌رێمی کوردستان خوازیاری ته‌داخولی ئه‌مریکا بۆ چاره‌سه‌رکردنی ناکۆکییه‌کانی هه‌ولێر- به‌غدا بوو

به‌شی جیهان- به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان خوازیاری ته‌داخولی ئه‌مریکا بوو‌ بۆ چاره‌سه‌رکردنی ناکۆکییه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستان و ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی عێراق.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی واڵستریت ژۆرناڵدا ڕای‌گه‌یاند: داوا له‌ ئه‌مریکا ده‌که‌ین هه‌وڵه‌کانی بۆ ڕێگری کردن له‌ ته‌نگه‌ژه‌ و ناکۆکیی نێوان هه‌ولێر- به‌غدا چڕ بکاته‌وه‌.

ناوبراو وتیشی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا دیداری کردووه‌ و داوای له‌و وڵاته‌ کردووه‌ نوێنه‌رێک بۆ نێوبژیڤانیی نێوان هه‌ولێر- به‌غدا دیاری و ڕه‌وانه‌ی عێراق بکه‌ن.

فه‌لاح مسته‌فا به‌و ڕۆژنامه‌یه‌ی وت: کورده‌کان هه‌ست ده‌که‌ن به‌ره‌وڕووی هه‌ڕه‌شه‌یێکی گه‌وره‌ بوونه‌ته‌وه‌.

به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان له‌سه‌ر مه‌ترسیی شه‌ڕی نێوان به‌غدا و هه‌رێمی کوردستان هۆشداری دا.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 8677

Your Comment

You are replying to: .
captcha