ئەمریکا هێزە کوردەکانی سووریا باشتر لە تورکیا دەزانێت

بەشی جیهان- یاشار یاکیس لەو باوه‌ڕەدایە ئەمریکا بە بۆنەی بەرژەوەندیی خۆی بە باشی دەزانێت هاوکاری لەگەڵ هێزە کوردەکانی سووریا بکات نەک تورکیا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، یاشار یاکیس وەزیری پێشووی دەرەوەی تورکیا و لە دامەزرێنەرانی پارتی دەسەڵاتداری داد و گەشە لە تورکیا، لە یادداشتێکدا سەبارەت بە پێوەندیی ئاڵۆزیی ئەمریکا و تورکیا دەنووسێت: لە ئێستادا ئەمریکا هاوکاری کردن لەگەڵ هێزە کوردییەکانی سووریا ناسراو بە YPG بە باشتر لە هاوکاری کردن لەگەڵ تورکیا دەزانێت. ئەمریکا هەندێک هۆکاری بۆ بە باشتر زانینی YPG هەیە.

ناوبراو لەبارەی هۆکارەکانی پشتگیریی ئەمریکا لە کوردەکانی سووریا لە ماڵپەڕی عەرەب نیووزدا دەنووسێت: ئەمریکا یەکێکە لە پاڵپشتانی کورد. لەلایێکی دیکەوە مومکینە ئەمریکا کوردەکانی سووریا وەکوو ئامێرێک بۆ گوشار خستنە سەر حکوومەتی سووریا بەکار بهێنێت.

یاشار یاکیس دەڵێت: پاڵپشتیی ئەمریکا لە کوردەکانی سووریا بۆ شەڕی دژی داعش تەنها بیانوویێکە. گرنگایەتیی کورد بۆ ئەمریکا بە بۆنەی شەڕی داعشەوە نییە بەڵکوو دەیه‌وێت بۆ گوشار خستن لە سەر حکوومەتی ناوەندیی سووریا کەڵکیان لێ وەربگرێت. جگە لەوەش کوردەکان یارمەتیی ئەمریکایان داوە تا دەست بە سەر زۆرینەی کێڵگە نەوتییەکانی سووریادا بگرێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 8672

Your Comment

You are replying to: .
captcha