کوردپرێس:
به پێی ڕاپۆڕتی لێژنه‌ی ڕاگه‌یاندنی گشتیی فێستیڤاڵی فیلمی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی، فیلمی سینه‌ماییی "خوشكان جه‌نگ" Sisters in Arms له نووسین و ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری فه‌ڕه‌نسی "كاڕۆلین فورێست" Caroline Fourest و به ڕۆڵ بینینی "دیلان گۆین" Dilan Gwyn، "ئه‌میره كه‌سه‌ر" Amira Casar، "كامێلیا جۆڕدانا" Camélia Jordana، "مایا سانسا" Maya Sansa، "ئێشفێر گێڕال" Esther Garrel، "نانه بلۆندێل" Nanna Blondell، "كۆكماز ئه‌رسلان" Korkmaz Arslan، "نووش سكۆگێن" Noush Skaugen، "مارك ریدێر" Mark Ryder و "یۆسف دووزۆ" Youssef Douazou كاتژمێر 8ی ئێوارێی ڕۆژی سێشه‌مه 1ی ئۆكتۆبه‌ری 2019 له ڕێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی چواره‌مین خولی فێستیڤاڵی فیلمی نێوده‌وڵه‌تی "سلێمانی" Slemani له ته‌لاری هونه‌ر له شاری سلێمانی پایته‌ختی رۆشنبیریی هه‌رێمی كوردستان نمایش ده‌كرێت.
فیلمی سینه‌مایی "خوشكان جه‌نگ" بۆ یه‌كه‌مینجار له‌ئاستی دنیادا له شه‌ست و نۆیه‌مین خولی فێستیڤاڵی فیلمی نێوده‌وڵه‌تی "به‌ڕڵین" له وڵاتی ئه‌ڵمانیا نمایش كرا و بۆ یه‌كه‌مین جاریش له ئاستی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا له شاری سلێمانی پێشكه‌شی هۆگرانی هونه‌ری سینه‌ما ده‌كرێت.
چواره‌مین خولی فێستیڤاڵی فیلمی نێوده‌وڵه‌تی "سلێمانی" له لایه‌ن كۆمپانیای سینه‌مایی "مه‌ستی فیلم" به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی "فوئاد جه‌لال"، به سه‌رۆكایه‌تی "مه‌لا به‌ختیار" به‌رپرسی به‌شی پاڵپشتیی ئه‌م فێستیڤاڵه و له كه‌سایه‌تییه‌كانی به‌رجه‌سته‌ی سیاسیی هه‌رێمی كوردستانی عێراق، به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هونه‌ریی "دانه‌ر عومه‌ر فارس" و به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رنامه‌داڕشتنی خاتوو "لینا ره‌زا" و به نمایش كردنی 134 فیلم له ده‌رهێنه‌ره‌كانی 78 وڵاتی جیهان؛ پێكهاتوو له به‌رهه‌مه‌كانی ساڵانی 2018 و 2019ی زایینی له دوو به‌شی ركابه‌ریی سه‌ره‌كیی "سینه‌مای جیهان" (نێوده‌وڵه‌تی) كه بریتییه له؛ به‌رهه‌مه‌كانی درێژی سینه‌مایی و كورته فیلم، به‌ڵگه‌فیلم، ئه‌نیمه‌یشێن و ئه‌زموونی و به‌شی ركابه‌ریی "سینه‌مای كوردی" (نه‌ته‌وه‌یی) كه بریتییه له؛ به‌رهه‌مه‌كانی درێژی سینه‌مایی و كورته فیلم، به‌ڵگه‌فیلم، ئه‌نیمه‌یشێن و ئه‌زموونی و هه‌روه‌ها سازدانی وۆركشۆپه‌كانی پسپۆڕانه‌ی سینه‌مایی و كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی هاوبه‌ش؛ به دروشمی "شێرپه‌نجه‌ی زه‌وی" له رۆژانی 1 تا 7ی ئوكتۆبه‌ری 2019ی زایینی له 5 هۆڵی "سیتی سینه‌ما"، "سینه‌ما سالم"، هۆڵی "ئه‌منه سووره‌كه" و هه‌روه‌ها له ته‌لاری "هونه‌ر" له شاری سلێمانی پایته‌ختی فه‌رهه‌نگ و هونه‌ری هه‌رێمی كوردستانی عێراق به‌ڕێوه ده‌چێت.
له لایه‌ن ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ناوبژیوانی فێستیڤاڵی فیلمی نێوده‌وڵه‌تی "سلێمانی" 14 خه‌ڵاتی ته‌ندیسی زێڕینی "كاجی زێڕین" و خه‌ڵاتی پاره‌ی نه‌غدی كه بریتییه له به‌شی ركابه‌ریی فیلمه درێژه‌كانی "سینه‌مای جیهان" و "سینه‌مای كوردی"؛ به باشترین فیلمی نێونه‌ته‌وه‌یی، باشترین ده‌رهێنان، باشترین ده‌قی سیناریۆی فیلم، باشترین وێنه‌گرتنی فیلم، باشترین كورته فیلمی نێونه‌ته‌وه‌یی و خه‌ڵاتی تایبه‌تی ده‌سته‌ی ناوبژیوان به هه‌ڵبژێردراوان پێشكه‌ش ده‌كرێت و هه‌روه‌ها له به‌شی ڕكابه‌ریی كورته فیلمه‌كانی "سینه‌مای جیهان" و "سینه‌مای كوردی" خه‌ڵاته‌كانی باشترین فیلمی نه‌ته‌وه‌یی، باشترین ده‌رهێنان، باشترین ده‌قی سیناریۆی فیلم، باشترین فیلمی به‌ڵگه‌یی، باشترین كورته فیلمی نه‌ته‌وه‌یی و خه‌ڵاتی تایبه‌تی ده‌سته‌ی ناوبژیوان به براوه‌كانی ئه‌م فیستیڤاڵه پێشكه‌ش ده‌كرێت و 4 خه‌ڵاتی تایبه‌ت له لایه‌ن كۆمپانیای سینه‌مایی "مه‌ستی فیلم"، له‌وانه: خه‌ڵاتی شكۆمه‌ندی، خه‌ڵاتی "ئه‌حمه‌د كایا" گۆرانیبێژی ناوداری كورد، خه‌ڵاتی شه‌هید "په‌رچه‌م" (یه‌كه‌مین كچی كورد كه له شه‌ڕ له‌گه‌ڵ گرووپی تیڕۆریستی داعش شه‌هید بوو) و هه‌روه‌ها خه‌ڵاتی "ته‌ها كه‌ریمی" سینه‌ماكاری كۆچكردووی كورد پێشكه‌ش ده‌كرێت.
ڕاپۆرت: مەنسوور جیهانی
*لە PUKmedia وەرگیراوە
Your Comment