به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڤیلادیمیر پووتن و به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆک کۆمارانی ڕووسیا و سووریا به مه‌به‌ستی گفتوگۆ له‌سه‌ر هه‌لومه‌رجی سووریا له شاری سووچی دیداریان کرد.
له‌و دیداره‌دا پووتن به بۆنه‌ی سه‌رکه‌وتنی سوپای سووریاوه له شه‌ڕی دژ به داعش پیرۆزباییی له به‌شار ئه‌سه‌د کرد و گوتی: "سووریا له شه‌ڕی دژ به تیرۆردا هه‌وڵی بێ وێنه‌ی داوه و خه‌ڵکی سووریا دۆخێکی دژواریان ئه‌زموون کردووه به‌ڵام کۆتاییی ئه‌و ڕه‌وته دژواره نزیک بۆته‌وه."
پووتن هیوای ئه‌وه‌شی خواست له داهاتوویێکی نزیکدا شه‌ڕ له سووریا کۆتایی پێ بێت و پڕۆسه‌ی سیاسی بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌کان ده‌ست پێ‌بکات.
لای خۆیه‌وه به‌شار ئه‌سه‌دیش سپاسی ڕۆڵی ڕووسیا بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانی سووریای کرد و وتی: پاڵپشتیی هێزی ئاسمانیی ڕووسیا له چاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌که‌دا ده‌وری هه‌ره‌گرینگی بینی.
سه‌رۆک کۆماری سووریا زیادی کرد: دیمه‌شق ئاماده‌یه به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر کردنی کێشه سیاسییه‌کان گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌کان بکات.
ناوبراو جه‌ختیشی کردۆته‌وه وڵاته‌که‌ی هیوای ئه‌وه‌ی هه‌یه ڕووسیا پێش به له‌مپه‌رنانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌کانی ده‌ره‌وه‌ی سووریا له پڕۆسه‌ی سیاسیی ئه‌و وڵاته‌دا بگرێت.
سه‌رچاوه: سپۆتنیک
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment