نیم ملیۆن ئاوارە لە دەنگدان بێ بەش دەبن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەوتەی بەڕێوەبەری فەرمانگەی هەماهەنگی و قەیرانەكانی هەرێم، ئەگەر یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق هەموار نەكرێتەوە، 500 هەزار ئاوارە لە دەنگدان بێ بەش دەبن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هۆشەنگ محەمەد بەڕێوەبەری فەرمانگەی هەماهەنگی و قەیرانەكانی هەرێمی كوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی وتووە: "تائێستا كێشەی دەنگدانی ئاوارەكان بۆ‌ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان چارەسەر نەكراوە و ئاوارەكانیش ناتوانن بگەڕێنەوە، بگرە جارێكی دیكە ئاوارە دەبنەوە و تەنیا لەم مانگەدا‌ 996 كەس هاتوونەتەوە هەرێمی كوردستان".

هۆشەنگ محەمەد راشیگەیاندووە، ئەگەر یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق هەموار نەكرێتەوە، 500 هەزار ئاوارە لەدەنگدان بێبەش دەبن، بۆیە پێویستە چارەیێک بدۆزرێتەوە.

ژمارەیێک لایەنی كوردستانی رەخنەیان لە یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق هەیە و لە دادگای فیدراڵی سكاڵایان تۆمار كردووە، بەتایبەت لە پرسی بێ بەش بوونی ژمارەیێكی زۆری ئاوارەی كەركووک كە شارەكەیان جێهێشتوە و مافی دەنگدانیان لە دەرەوەی شارەكەیان پێنەدراوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 86679

Your Comment

You are replying to: .
captcha