کوردپرێس:
به‌هرۆز بوچانی په‌نابه‌رێکی کورد که ده‌وڵه‌تی ئۆسترالیا ڕێگری له داخڵ‌بوونی ناوبراو بۆ ئه‌و وڵاته کردبوو چیتر ئاواره‌یێکی بێ ناونیشان له‌گه‌ڵ 400 ئاواره‌ی‌تر له دوورگه‌ی مانووس نییه. بوچانی له کتێبێک‌دا ده‌رد و ئازاری ئاواره‌کانی ئه‌و دوورگه‌یه‌ی باس کرد و توانیی دوو خه‌ڵاتی ئه‌ده‌بیی گرنگی وڵاتی ئۆسترالیا مسۆگه‌ر بکات.
له‌م ڕۆژانه‌دا بوچانی به‌بۆنه‌ی نووسینی کتێبی "هیچ دۆستێک جگه له کورد" وه‌ک سیمایێکی جیهانی ده‌ناسرێت و ناوبانگی ده‌رکردووه و شانازیی پرۆفیسۆری دوو زانکۆی به‌ناوبانگی جیهانی پێبه‌خشرا. ته‌کنیکی جوانی کتێبه‌که و پێشوازیی جیهانی له نوسخه ئینگلیزییه‌که‌ی بوویه‌هۆی ئه‌وه‌ی ناوبراو له که‌مپی مانووس ده‌رباز بێت.
له‌م ڕۆژانه‌دا میدیاکانی ئۆسترالیا به له‌به‌رچاوگرتنی پێشوازییه جیهانییه‌کان له کتێبی به‌هرۆز بوچانی ڕه‌خنه‌یان له ناوبراو گرتووه. نووسه‌رانی ئۆسترالیا کتێبه‌که‌ی بوچانی وه‌ک باشترین کتێبی دوو ساڵی ڕابردوو له حه‌وزه‌ی گێڕانه‌وه ده‌زانن.
له هه‌ندێک له ڕه‌خنه‌گرتنه‌کان به‌هرۆز بوچانی وه‌ک شاعیری ئاکادمیکی کورد ناسێندراوه. ئه‌م وه‌سفه‌ی به‌هرۆز بوچانی له‌لایه‌ن یان مۆکفی وه‌زیری پێشووی ده‌زگای دادی ئۆسترالیا ڕاگه‌یێندراوه. وه‌زیری پێشووی دادی ئۆسترالیا که ده‌رچووی به‌شی یاسایه پێی وایه که داستان‌بێژیی به‌هرۆز له ژیانی په‌نابه‌ران باشترینه و هیچ که‌سێکی‌تر ناتوانێت باشتر له به‌هرۆز ڕه‌نج و ئازاری په‌نابه‌ران له ستایلێکی ئه‌ده‌بیدا ڕابگه‌یێنێت و به‌هرۆز شایسته‌ی ئه‌و خه‌ڵاتانه‌یه که وه‌ده‌ستی هێناوه.
لانیکه‌م 10 نووسه‌ر و یاساناسی ئۆسترالیا که ژماره‌یێکیان مامۆستا زانکۆی ئه‌و وڵاته‌ن ڕه‌خنه‌گه‌لێکی ئه‌رێنییان له به‌هرۆز بوچانی نووسه‌ر، ڕۆژنامه‌وان و ده‌رهێنه‌ری کورد گرتووه. زۆربه‌یان بوێری و ڕاگه‌یاندنی داهێنه‌رانه به به‌شه سه‌ره‌کییه‌کانی به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بییه‌که‌ی بوچانی وه‌سف ده‌که‌ن.
ژماره‌یێک له ڕه‌خنه‌گران که خۆیان به‌رپرسی پێشووی ئۆسترالیا بوونه پێیان وایه هیچ که‌سێکی‌تر وه‌ک به‌هرۆز بوچانی ناتوانێت له ڕێگای کتێبێکی موعجیزه‌گه‌ره‌وه کۆمه‌ڵگای ئۆسترالیا له ڕه‌نج و ئازاری فراوانی ئاواره‌کان له نزیکه‌ی ئه‌و وڵاته ئاگادار بکاته‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment