به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا به‌شداری له ڕێوره‌سمێکی ناوه‌ندی پیشه‌سازیی سه‌ربازیی وڵاته‌که‌ی کرد و له ڕێوره‌سمه‌که‌دا گوتارێکی پێشکه‌ش کرد و ڕایگه‌یاند: "تورکیا ئه‌مڕۆ بووه‌ته یه‌کێک له‌و 10 وڵاته‌ی که توانیویه‌تی به‌توانای خۆی نه‌خشه‌ی کهشتییێکی جه‌نگی بکێشێت و دروستی بکات و به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر ئه‌و کاره. پاشهاته‌کانی ئه‌مدواییه‌ی جیهان و ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین به‌ئاگامان دێننه‌وه که له ده‌ریاکانیش وه‌ک دیکه‌ی بواره‌کان به‌هێز بین."
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا باسی له دواپێشهاته‌کانی پڕۆژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی فڕۆکه‌ی شه‌ڕکه‌ری F-35 و هه‌ڵپه‌ساردنی ئه‌ندامێتیی تورکیا له‌و پڕۆژه‌یه کرد و گوتیشی: "ئه‌و پێشھاتانه‌ی که له‌باره‌ی فڕۆکه‌کانی F-35وه ھاتنه‌کایه‌وه که ئێمه‌یش ھاوبه‌شین له پڕۆژه‌که‌دا؛ پێداگیریمان له‌و ڕووه‌وه زیاتر ده‌کات. هه‌روا که کۆپته‌ری سه‌ربازی، درۆن و بۆمبهاوێژی بێفڕۆکه‌وانمان به‌رهه‌م هێنا فڕۆکه‌ی شه‌ڕکه‌ریش به‌رهه‌م ده‌هێنین. کاته‌که‌ی نزیکه و مکووڕین له‌سه‌ر به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی توانای وڵاته‌که‌مان له بواری پیشه‌سازیی به‌رگری و سه‌ربازیدا."
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی هابر 7
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment