کوردپرێس:
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستان له ڕاگه‌یێندراوێکدا ڕای‌گه‌یاند که ڕۆژی یه‌کشه‌ممه 29ی ئه‌یلوولی 2019 شۆڕش ئیسماعیل وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم پێشوازی كرد له ستیڤن فه‌یگن كونسووڵی گشتیی کونسووڵگه‌ری ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر.
له دیدارێكدا كونسووڵی گشتیی ئه‌مه‌ریكا بڕیاری پێنتاگۆنی له‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ی یادداشتی پشتگیری و پشتیوانی له عێراق و هه‌رێم ئاشکرا کرد و ڕاشی‌گه‌یاند: ئه‌مه‌ریکا پشتیوانی له سوپای عیراق و هێزی پێشمه‌رگه وه‌ک به‌شێک له سیستمی به‌رگریی عێراق ده‌كات.
له به‌رامبه‌ردا وه‌زیری پێشمه‌رگه ستایشی هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كانی ئێستا و ڕابردووی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته‌ی كرد كه ڕۆڵی به‌رچاو و كاریگه‌رییان گێڕاوه له هاوكاری و یارمه‌تییه‌كانیان بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر و تیرۆریستان له ناوچه‌كه‌دا.
ناوبراو گوتیشی: به گه‌رمی پێشوازی له درێژكردنه‌وه‌ی واده‌ی ئه‌و لێكتێگه‌یشتنه ده‌كه‌ین و ئه‌و هه‌نگاوه جێی ستایش و بایه‌خی بێ‌سنووری ئێمه‌یه. ئه‌و بڕیاره سه‌لمێنه‌ری پابه‌ندبوونتانه به ئه‌مه‌كی و پێكه‌وه كاركردنی دڵسۆزانه هه‌مبه‌ر پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیری له ناوچه‌كه‌دا.
وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستان ڕوونیشی کرده‌وه که به‌رده‌وامیتان له پشتیوانی و هاوكاری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ئاراسته‌ی سه‌ركه‌وتنه‌كانمان تۆكمه‌تر ده‌كات له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش.
كونسووڵی گشتیی كونسووڵگه‌ری ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر ئاشكرای كرد که بڕیاری درێژكردنه‌وه‌ی یادداشتیی لێكتێگه‌یشتن ئه‌نجامه‌كه‌ی به‌رده‌وامیدان ده‌بێت به پشتگیری و پشتیوانی له هاوكاری و یارمه‌تییه‌كانمان بۆ حكوومه‌ت و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و گوتیشی: ده‌مانه‌وێ له میانی كاری داهاتووماندا فاكته‌رێكی گرنگیی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بین له به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌كان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ردوولا.
له كۆتاییی دیداره‌كه‌دا وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم سوپاس و پێزانینی گه‌لی كوردستان و حكوومه‌ت و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی بۆ گه‌ل و حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا و سوپای ئه‌و وڵاته گه‌یاند به كونسووڵی گشتی و هیواشی خواست له داهاتوودا پێكه‌وه هه‌نگاوی باشتر بێنێن له بنبڕكردنی تیرۆر و پاراستنی ئاسایشی ناوچه‌كه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment