لە ئێستادا عێراق ئامادە نییە بچێتە ناو هاوپەیمانێتیەكەی ئێران بۆ كەنداو

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند كە وڵاتەكەی ئامادە نییە بچێتە پاڵ ئەو هاوپەیمانێتییەی سەرۆک کۆماری ئێران پێشنیازی كردووە لە ناوچەی كەنداو درووست بكرێت.

کوردپرێس: محەمەد عەلی حەكیم لەلێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەنووسان و لە وەڵامی پرسیارێكدا كە ئایا عێراق ئامادەیە بچێتە ناو ئەو هاوپەیمانێتییەی حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران پێشنیازی كردووە لە كەنداو درووست بكرێت: وتی لەئێستادا ئامادە نین بچنە ناو ئەو هاوپەیمانێتییەكە، بڕوایان وایە پێویستیان بەكاتە بۆ ئەوەی تێبگەن لە دانووستانەكانی نێوان هەردوولادا چی روودەدات.

جێی باسە پێشتر حەسەن ڕۆحانی سەرۆكی ئێران داوای كردبوو، لەپێناو دەستەبەركردنی ئاسایشی كەنداو و دەریای عوممان و گەرووی هورمز هاوپەیمانێتییێكی نوێ درووست بكرێت و وڵاتانی ناوچەكە بەشداری تێدا بكەن و لەژێر و لەژێر چەتری كۆمەڵگەی نێدەوڵەتیدا بێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 86642

Your Comment

You are replying to: .
captcha