به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا جێگری سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له کاتی به‌شداری کردنی به‌رنامه‌ی نووڕۆژی دۆستانی تۆڕی میدیاییی ڕووداو ڕای‌گه‌یاند: تاوه‌کوو ئێستا عه‌ره‌بی شۆڤێنی و تورکمانه توندڕۆ‌کان دژی گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ن بۆ که‌رکووک و له به‌غداش ڕێگری زۆر هه‌ن سه‌ره‌ڕای هه‌وڵه‌کانی عادل عه‌بدولمه‌هدی بۆ ئاسایی کردنه‌وه‌ی دۆخی که‌رکووک.
ناوبراو سه‌باره‌ت به بابه‌تی یه‌کگرتنه‌وه‌ی هێزی 70 و 80ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستان زیادی کرد: "من پێموایه هیچ قورس نییه. ئێمه ئه‌زموونمان هه‌یه و به نزیکه‌یی 12 لیوا له یه‌که‌ی 70 و 80 و هێزه‌کانی سۆسیالیست و شیووعی و زه‌حمه‌تکێشان یه‌کیان گرتووه‌ته‌وه. ئه‌و هێزه‌ی یه‌کی گرتووه‌ته‌وه له شه‌ڕی داعش وه‌ک یه‌ک هێز و یه‌ک گیان شه‌ڕیان کردووه و پێکه‌وه له سه‌نگه‌رێکدا شه‌هید بوون."
جێگری سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان پێی وایه هه‌ندێ کێشه ڕێگر بوون له به‌رده‌م یه‌کگرتنه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه و ده‌ڵێت: "ده‌زانین کێشه و گرفتی زۆر هه‌ن بۆ یه‌کگرتنه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی. یه‌کێک له گرفته‌کان نه‌بوونی بودجه بوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین یه‌کیانخه‌ینه‌وه چونکه ئه‌وه پێویستی به بودجه‌یێکی زۆره و تاوه‌کوو ئێستا سه‌ربازخانه‌یێکی ته‌واو و ناوه‌ندی ڕاهێنانی باشمان نییه".
شێخ جه‌عفه‌ر سه‌باره‌ت به‌وه‌ی کام یه‌ک له‌و هێزانه له ڕووی ڕاهێنان و مه‌شقپێکردن و چه‌که‌وه باشترن ده‌ڵێت: "ئه‌توانم بڵێم هه‌ر دوو هێزه‌که وه‌ک یه‌ک وان و به هه‌موو ئه‌و گرفتانه‌وشه‌وه پێموایه یه‌کخستنه‌وه‌یان ئاسانه و کاری بۆ ده‌کرێت".
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment