عادل عه‌بدولمه‌هدی ڕه‌زامه‌ندیی خۆی له‌سه‌ر کردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی قائیم ده‌ربڕی

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- به‌رپرسانی ده‌روازه‌ سنوورییه‌کانی عێراق باس له‌ ڕه‌زامه‌ندیی عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ده‌که‌ن بۆ کردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی سنووریی قائیم- ئه‌لبوکه‌مالی نێوان عێراق و سووریا.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، کازم عقابی سه‌رۆکی ده‌روازه‌ سنوورییه‌کانی عێراق له‌ به‌یاننامه‌یێکدا ڕای‌گه‌یاند: عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ڕه‌زامه‌ندی نیشان داوه‌ بۆ كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی سنووریی قائیم- ئه‌لبوکه‌مال له‌گه‌ڵ سووریادا و ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو هاتوچۆی پێدا ده‌كرێت.

ناوبراو گوتیشی: كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌كه‌ بۆ هاتوچۆی هاووڵاتیان و كه‌لوپه‌ل ده‌بێت كه‌ به‌هۆی هێرش و په‌لاماره‌كانی داعشه‌وه‌ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه‌ داخراوه‌.

هاوکات عه‌لائه‌دین قه‌یسی به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌كان له‌ ده‌سته‌ی ده‌روازه‌ سنوورییه‌كه‌ له‌لێدوانێكدا ڕایگه‌یاند: پاش ڕه‌زامه‌ندیی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق بڕیاره‌ ده‌روازه‌ی سنووریی قائیم ڕۆژی دووشه‌ممه‌ 30-9-2019 له‌گه‌ڵ سووریادا بكرێته‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 86632

Your Comment

You are replying to: .
captcha