کۆمپانیای گوگڵ به‌هێزترین کۆمپیوته‌ری جیهانی دروست کرد

‌به‌شی زانست و ته‌کنه‌لۆجیا- کۆمپانیای گوگڵ به‌هێزترین کۆمپیوته‌ری له‌ جیهاندا به‌رهه‌م هێنا.

کوردپرێس:

ڕۆژنامه‌ی فاینانشاڵ تایمزی به‌ریتانیا ئاشکرای کرد که‌ کۆمپانیای گوگڵ توانیویه‌تی به‌هێزترین کۆمپیوته‌ری جیهان به‌رهه‌م بهێنێت.

به‌پێی ڕۆژنامه‌که‌ کۆمپیوته‌ره‌ به‌هێزه‌که‌ ده‌توانێت به‌ خێرایییێکی زۆر زیاتر له‌ کۆمپیوته‌ری Summit که‌ کۆمپانیای IBM به‌رهه‌می هێناوه‌ ئه‌رکه‌کانی جێبه‌جێ بکات له ‌کاتێکدا کۆمپیوته‌ره‌که‌ی ئه‌و کۆمپانیایه‌ به‌ به‌هێزترین کۆمپیوته‌ر له‌ جیهاندا ناوی ده‌برا.

ئه‌و ڕۆژنامه‌ به‌ریتانییه‌ نووسیویه‌تی: ئه‌و پرۆسه‌ی ژمێره‌ییه‌ی که‌ کۆمپیوته‌ری IBM له‌ ماوه‌ی 10 هه‌زار ساڵدا ئه‌نجامی ده‌دات، کۆمپیوته‌ره‌ نوێیه‌که‌ی کۆمپانیای گوگڵ ده‌توانێت له‌ ماوه‌ی 200 چرکه‌دا به‌ده‌ستی بهێنێت.

ئه‌م زانیارییانه‌ی ڕۆژنامه‌که‌ بڵاوی کردووه‌ته‌وه‌ بۆ یه‌که‌م جار له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی ئاژانسی "ناسا" بڵاو کرانه‌وه‌ به‌ڵام دوای ماوه‌یێکی که‌م ڕاپۆرته‌که‌ له‌ ماڵپه‌ڕه‌که‌دا لابرا.

ڕۆژنامه‌که‌ ئه‌وه‌شی ئاشکرا کردووه که‌‌ کۆمه‌ڵێک دیزاینه‌ری گوگڵ ئه‌م کۆمپیه‌ته‌ره‌یان به‌ هه‌نگاوێکی گرنگ له‌ پرۆسه‌ی ژمێره‌ییی فراواندا ده‌ستنیشان کردووه‌.

لای خۆشیه‌وه‌ کۆمپانیای گوگڵ ڕه‌تی کردووه‌ته‌وه‌ هیچ لێدوانێک له‌وباره‌یه‌وه‌ بدات.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 86604

Your Comment

You are replying to: .
captcha