مه‌سروور بارزانی: هێشتا داعش هه‌ڕه‌شه‌یێکی گه‌وره‌یه‌ بۆ سه‌ر ئاسایشی ناوچه‌که

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان پێشوازی له‌ جێگری فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌شی هێزه‌کانی هاوپه‌یمانان له‌ عێراق و سووریا کرد و ته‌ئکیدی کرده‌وه‌ که‌ هێشتاش داعش هه‌ڕه‌شه‌یێکی گه‌وره‌یه‌ بۆ سه‌ر ئاسایشی ناوچه‌که‌.

کوردپرێس:

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ 25ی ئه‌یلوولی 2019 مه‌سروور بارزانی سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان پێشوازی له‌ شاندێکی هێزه‌کانی هاوپه‌یمانان کرد به‌ سه‌رۆکایه‌تیی مێجه‌ر جه‌نه‌راڵ جیرالد ستریکلاند فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌شی هێزه‌کانی هاوپه‌یمانان له‌ عێراق و سووریا بۆ سه‌قامگیریی.

له‌ دیداره‌که‌دا گفتوگۆ ده‌رباره‌ی په‌ره‌پێدانی میکانیزمه‌کانی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌کانی داعش کرا و هه‌روه‌ها جه‌خت له‌سه‌ر گرنگیی به‌رده‌وام بوونی هاوکارییه‌کانی هاوپه‌یمانان بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ کرا به‌تایبه‌تیش له‌ بواری ڕاهێناندا.

له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا جێگری فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌شی هێزه‌کانی هاوپه‌یمانان له‌ عێراق و سووریا بۆ سه‌قامگیری ستایشی هه‌ماهه‌نگیی باشی نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌ عێراقییه‌کانی کرد بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش.

لای خۆیشیه‌وه‌ سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان وێڕای سوپاس کرنی ھاوپه‌یمانان بۆ ھاوکاری کردنی پێشمه‌رگه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد که‌ ئه‌و هۆکارانه‌ی بوونه‌ هۆی سه‌رهه‌ڵدانی داعش هێشتاش ماون بۆیه‌ داعش هێشتاش هه‌ڕه‌شه‌یێکی گه‌وره‌یه‌ بۆ سه‌ر ئاسایشی ناوچه‌که‌.

سه‌رچاوه‌: ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 86603

Your Comment

You are replying to: .
captcha