وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سووریا: ڕێچاری قه‌یرانی ئیدلب ئه‌وه‌یه‌ تورکیا میلیشیا بیانییه‌کان له‌ سووریا بکشێنێته‌وه‌

به‌شی سووریا- وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سووریا له‌ لێدوانێکدا باسی له‌ قه‌یرانی ئیدلب کرد و گوتی: ڕێچاری قه‌یرانی ئیدلب ئه‌وه‌یه‌ تورکیا میلیشیا بیانییه‌کان له‌ سووریا بکشێنێته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌بدول مونه‌عم وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سووریا ئاماژه‌ی به‌ هه‌بوونی هێزه‌کان و میلیشیاکانی ناو سووریا کرد و ڕای‌گه‌یاند: ده‌بێ تورکیا میلیشیا بیانییه‌کانی 80 وڵات له‌ سووریا بکشێنێته‌وه‌ چونکه‌ له‌ ڕێگای ئه‌و وڵاته‌وه‌ په‌ڕیونه‌ته‌ ناو سووریا.

ناوبراو زیادی کرد: ده‌بێ تورکیا میلیشیا بیانییه‌کان که‌ له‌ ڕێگای ئه‌و وڵاته‌وه‌ په‌ڕیونه‌ته‌ ناو سووریا له‌ ئیدلب بکشێنێته‌وه‌ و ڕێچاری قه‌یرانی ئیدلبیش ئه‌مه‌یه‌. میلیشیا بیانییه‌کان له‌ سووریا ده‌چنه‌ده‌ره‌وه‌ و ده‌بێ میلیشیاکانی سووریا ئاگربڕ ڕچاو بکه‌ن. ده‌بێ حکوومه‌تی سووریا و سوپای ئه‌م وڵاته‌ سه‌رجه‌م مه‌ڵبه‌نده‌کانی سووریا کۆنتڕۆڵ بکاته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی سپۆتنیک

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 86578

Your Comment

You are replying to: .
captcha