کۆچەر بیرکار لە زانکۆی کوردستان وانەی بیرکاری دەڵێتەوە

بەشی فەرهەنگ- سەرۆکی زانکۆی کوردستان لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند داوا لە زۆر کەسایەتیی ئاکادیمیی بەرزجی جیهان کراوە لە زانکۆی کوردستان وانە بە خوێندکاران بڵێنەوە و یەک لەو کەسایەتییانەش پڕۆفیسۆر کۆچەر بیرکارە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس ڕۆژی سێشەمە 2ی ڕەزبەری 1398 بەرانبەر 24ی ئەیلوولی 2019 لە ئاهەنگی دەستپێکی وەرزی نوێی خوێندن، ڕەحمەت سادقی سەرۆکی زانکۆی کوردستان لە شاری سنە ڕایگەیاند زانکۆی کوردستان گەشتۆتە پلەیێکی بەرز لە بواری زانستی و پڕۆژەیان هەیە بۆ ئەوەی پڕۆفیسۆر و کەسایەتییە ناسراوەکانی جیهان بانگهێشت بکەن بۆ زانکۆی کوردستان کە لەو زانکۆیەدا وانە بڵێنەوە.

سادقی زیادی کرد: پڕۆفیسۆر کۆچەر بیرکار یەک لەو کەسایەتییە ناسراوانەیە کە بڕیارە لە بواری وانەوتنەوە لە بەشی فێرکاری ماتمەتیک هاوکاریی زانکۆی کوردستان بکات.

سەرۆکی زانکۆی کوردستان ڕوونیشی کردەوە: مومکینە هاوکاری کردنی پڕۆفیسۆرە ناسراوەکان لەگەڵ زانکۆی کوردستان بە شێوەی ئامادەبوونیان لە زانکۆ یان خود لە ڕێگەی هێڵی ئەنتەرنێتەوە بێت.

پڕۆفیسۆر سادقی لەبارەی پێوەرە زەروورەکانی مامۆستایێکی زانکۆش ئەخلاقی خستە سەرووی هەموو تایبەتمەندییەکانەوە و گوتیشی: فەرمانبەران و مامۆستایانی زانکۆی دەبێت نموونەی خەلاق بەرزی و ڕەوشت جوانی بن و لەگەڵ ئەوەش ڕەهەندی زانستی ئیهمال نەکەن.

شایانی باسە فەرەیدوون درەخشانی ناسراو بە کۆچەر بیرکار پڕۆفیسۆری بواری بیرکاری لە زانکۆی کمبریجی بەریتانیا هاووڵاتیی خەڵکی مەریوانە لە کوردستانی ئێران کە لە وڵاتی بەریتانیا پەنابەرە و ساڵی 2019 خەڵاتی جیهانیی فیڵدزی مسۆگەر کرد کە بە خەڵاتی نۆبێلی بواری بیرکاری ناسراوە.

News Code 86572

Your Comment

You are replying to: .
captcha