فڕۆکە شەڕکەرەکانی تورکیا بە ئاسمانی سووریادا سووڕانەوە

بەشی تورکیا- دوو فڕۆكه‌ی شه‌ڕكه‌ری جۆری F-16 ئه‌مه‌ریكی سه‌ر به‌ هێزی ئاسمانیی توركیا، بۆ یه‌كه‌مجار به‌ ئاسمانی ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی فوراتی سووریادا سووڕاونه‌ته‌وه‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا روونی كردووه‌ته‌وه‌، ماوه‌ی سووڕانه‌وه‌ و گه‌ڕانی فڕۆكه‌كان دوو كاتژمێر بووه‌ و له‌وه‌ته‌ی هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان ئه‌نقه‌ره‌ درووست بووه‌ بۆ درووست كردنی ناوچه‌ی ئارام له‌وناوچانه‌، یه‌كه‌مجاره‌ ئه‌و پرۆسه‌یه‌ ئه‌نجام بدرێت".

له‌ به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیادا هاتووه‌: "ئه‌و گه‌ڕ و سووڕانه‌وه‌یه‌ له‌چوارچێوه‌ی ئۆپراسیۆنه‌كانی هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش ئه‌نجام دراوه‌، پێش ئه‌وه‌ی دوو فڕۆكه‌ شه‌ڕكه‌ره‌كه‌ش بسووڕێنه‌وه‌، ماوه‌ی شه‌ش جار هێلیكۆپته‌ره‌كان گه‌ڕاون.

له‌لای خۆیه‌وه‌ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆک كۆماری توركیا مۆڵه‌تی تا كۆتایی ئه‌م مانگه‌ی به‌ ئه‌مه‌ریكا داوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌نگاوی به‌رجه‌سته‌ ببینێ له‌سه‌ر ناوچه‌ی ئارام.

پێشتر له‌وباره‌یه‌وه‌ گوتبووی، تا كۆتایی مانگی سێپته‌مبه‌ر چاوه‌ڕان ده‌كه‌ین، ئه‌گه‌ر هه‌نگاوی راسته‌قینه‌ و كرده‌ییمان نه‌بینی، ئه‌وكاته‌ پلانی خۆمان بۆ درووست كردنی ناوچه‌ی ئارام جێبه‌جێ ده‌كه‌ین.

سەرچاوە: هابر7

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 86546

Your Comment

You are replying to: .
captcha