هەموو هەڕەشە سەربازییەکانی تورکیا دژ بە کوردی سووریا

بەشی جیهان- سوس فارنتزمن دەڵێت ڕەجەب تەییب ئەردۆغان لە ساڵی 2017ەوە تا ئێستا 22 جار ئامادەیی بۆ هێرش کردنەسەر کوردانی سووریا دەربڕیوە بەڵام تەنها یەکجار توانیویە هێرش بکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرەڕای ئەوەی کە ئەمەریکا بەمەبەستی ڕازی کردنی تورکیا بۆ هێرش نەکردنە سەر کوردانی سووریا لەسەر داوای ئەردۆغان ناوچەی ئارامی لە سووریا پێکهێناوە، بەڵام ئەردۆغان بەردەوامە لە هەڕەشە کردن لە کوردانی سووریا و ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی دژ بەو هێزانەی کە سەر بە پەکەکە-یان ناو دەبات.

بەڵام سوس فارنتزمن، کارناسی پرسی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە یادداشتێکدا کە لە ماڵپەڕی خۆی بڵاوی کردۆتەوە هەموو هەڕشە سەربازییەکانی ئەردۆغانی دژ بە کوردی سووری ڕیز کردووە کە لەزاری خۆیەوە ئامادەیی بۆ هێرش کردن دەربڕیوە.

بەگوێرەی ئەو لیستەی کە سوس فارنتزمن لە وتەکانی ئەردۆغان ڕیزی کردووە، سەرۆک کۆماری تورکیا لە ساڵی 2017ەوە تا ئێستا 22 جار باسی هێرشی زۆر خێرای بۆ سەر کوردەکانی سووریا کردووە بەڵام تەنها یەکجار جێبەجێی کردووە و ناوچەی کوردنشینی عەفرینی لە باکووری ڕۆژئاوای سووریا لە مارچی 2018 کونترۆڵ کرد.

فارنتزمن ئاماژە بە هەڕەشە یەک لە دوای یەکەکانی تورکیا بۆ هێرش کردنە سەر شاری مەنبج لە سووریا کردووە و دەڵێت هەڕەشەکانی یەک ساڵی ڕابردوو بۆ هێرشی سەربازی جێبەجێ ناکرێن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 86542

Your Comment

You are replying to: .
captcha