لیندسی گراهام: به‌ پشتیوانی‌کردن له‌ YPG کێشه‌مان بۆ تورکیا دروست کرد

به‌شی جیهان- سیناتۆر لیندسی گراهام هۆکاری ناکۆکییه‌کانی ئێستای نێوان تورکیا و ئه‌مریکا به‌ پشتیوانیی واشنتن له‌ هێزی کوردی سووریا ناسراو به‌ YPG وه‌سف ده‌کات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، لیندسی گراهام سیناتۆری ئه‌مریکا گرینگترین هۆکاری ناکۆکییه‌کانی ئێستای نێوان تورکیا و ئه‌مریکا به‌ پشتیوانییه‌کانی ئه‌مریکا له‌ هێزی کوردی سووریا له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش ده‌زانێت و ته‌ئکید له‌سه‌ر پێویستی چاره‌کردنی هه‌رچی زووتری ناکۆکییه‌کانی نێوان ئه‌مریکا و تورکیا ده‌کاته‌وه‌.

ناوبراو به‌ که‌ناڵی فاکس نیووزی وتووه‌: تورکیا هاوپه‌یمانی ستراتێژێکی ئه‌مریکایه‌. ئێمه‌ به‌ پشتیوانی‌کردن له‌ یه‌په‌گه‌ کێشه‌مان بۆ تورکیا -که‌ هێزی کوردی سووریا به‌ ڕێکخراوێکی تیرۆریستی ده‌زانێت- دروست کرد.

به‌م حاڵه‌شه‌وه‌ ناوبراو ته‌ئکیدی کرده‌وه‌ که‌ تورکیا له‌ ڕێگای کڕینی سیسته‌می به‌رگریی S-400ی ڕووسییه‌وه‌ زه‌بری له‌ په‌یوه‌ندییه‌کانی ئه‌نقه‌ره‌- واشنتن دا و ئه‌گه‌ر ئه‌و سیسته‌مه‌ کارا بکاته‌وه‌ په‌یوه‌ندییێکی نێوان تورکیا و ئه‌مریکا ئاڵۆزتر ده‌بن و هیواشی خواست که‌ سیسته‌مێکی ئه‌ڵته‌رناتیڤ بۆ S-400ی ڕووسی هه‌ڵبژێردرێت.

سناتۆره‌که‌ی نزیک له‌ دۆناڵد تره‌مپ ته‌ئکیدی کرده‌وه‌ که‌ وڵاته‌که‌ی بۆ جێگیربوونی سه‌قامگیری له‌ سووریا پێویستی به‌ یارمه‌تییه‌کانی تورکیا هه‌یه‌. ئه‌مریکا ناڕه‌زایه‌تیی خۆی به‌ کڕینی سیسته‌می به‌رگریی S-400ی ڕووسیا ده‌ربڕی و سزای تورکیای دا و ئه‌و وڵاته‌ی له‌ به‌رنامه‌ی به‌رهه‌مهێنانی فڕۆکه‌ی شه‌ڕکه‌ری F-35 دوور خسته‌وه‌ و فرۆشتنی ئه‌و فڕۆکه‌ شه‌ڕکه‌ره‌ی به‌ تورکیا هه‌ڵپه‌سارد.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 86525

Your Comment

You are replying to: .
captcha