کوردپرێس:
مه‌سعوود عه‌بدولخالق نووسه‌ر و چاودێری سیاسیی کوردی عێراق له لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنیوز باسی له ئامانجی هێرش و داگیرکارییه‌کانی ده‌وڵه‌تی تورکیا له هه‌رێمی کوردستان و دروست کردنی ناوچه‌ی ئارام له سووریا کرد، هاوکات تیشکیشی خسته سه‌ر گه‌مارۆی سه‌ر که‌مپی په‌نابه‌رانی شه‌هید ڕۆسته‌م جودی له شارۆچکه‌ی مه‌خموور.
ناوبراو له سه‌ره‌تای قسه‌کانیدا باسی له په‌یوه‌ندیی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان کرد له‌گه‌ڵ تورکیا که ماوه‌ی 65 ڕۆژه گه‌مارۆی خستووه‌ته سه‌ر که‌مپی مه‌خموور و ڕای‌گه‌یاند: خودی پارتی دیموکراتی کوردستان و سه‌رکرده‌که‌شی به ئازارن له‌گه‌ڵ تورکیا چونکه تورکیا هه‌ڵسوکه‌وتی له‌گه‌ڵ هه‌موو لایێک خراپه، جاران که ئێمه ئاواره بووین خه‌ڵکی تورکیا و سووریا زۆر هاوکارییان کردین، ئێستا ئێمه ده‌بێت هاوکاریی ئه‌وان بکه‌ین نه‌ک گه‌مارۆیان بخه‌ینه سه‌ر.
مه‌سعود عه‌بدولخالق هه‌بوونی په‌یوه‌ندیی ستراتێژیی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ تورکیا به "گه‌وره‌ترین هه‌ڵه" ناو ده‌بات و ده‌ڵێت: ده‌کرێت وه‌ک دوو دراوسێ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بکه‌یت نه‌ک سه‌روه‌ت و سامانی خۆتی بخه‌یته ژێرده‌ست چونکه تورکیا سه‌رقاڵی کارکردنه له‌سه‌ر ویلایه‌تی مووسڵ و ده‌یه‌وێت ئه‌م ویلایه‌ته زیندوو بکاته‌وه.
ئه‌و چاودێره سیاسییه ئاماژه به ئامانجه داگیرکارییه‌کانی ده‌وڵه‌تی تورکیا ده‌کات له‌سه‌ر خاکی کوردستان و ده‌ڵێت: تورکیا له یه‌ک کاتدا دژی کورده‌کانی عێراق، تورکیا و سووریا ئۆپه‌راسیۆن و داگیرکاریی هه‌یه، ئه‌و هێزانه‌ی که هێناویه‌تییه هه‌رێمی کوردستان هه‌مان ئامانجی دروست کردنی ناوچه‌ی به‌ناو ئارامیان هه‌یه له سووریا و ده‌یه‌وێت هه‌رێمی کوردستان به هیچ نه‌گات چونکه کێشه‌ی بنه‌ڕه‌تیی له‌گه‌ڵ کورد هه‌یه و ته‌نها له‌پێناو دژایه‌تیی کورددا یه‌کێتیی خاکی عێراق و سووریا به یه‌کێتیی خاکه‌که‌ی خۆی ده‌زانێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment