سزایی ته‌مه‌لی له‌سه‌ر حوکمی ده‌ستبه‌سه‌رکردنی دووباره بۆ ده‌میرتاش هاته‌ ده‌نگ

به‌شی تورکیا- هاوسه‌رۆکی پارتی دیموکراتی دیموکراتی له‌ لێدوانێکدا باسی له‌ ده‌رکردنی حوکمی ده‌ستبه‌سه‌رکردنی دووباره‌ بۆ ده‌میرتاش و یۆکسکداغ کرد و گوتی: ده‌وڵه‌ت تاوانی دژی دۆستانی ئێمه‌ ئه‌نجام داوه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌زایی ته‌مه‌لی هاوسه‌رۆکی پارتی دیموکراتی گه‌لان له‌ لێدوانێکدا باسی له‌ کردنه‌وه‌ی دۆسیه‌یێکی نوێ و ده‌رکردنی حوکمی ده‌ستبه‌سه‌رکردنی دووباره‌ بۆ سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش و فیگن یۆکسکداغ هاوسه‌رۆکانی پێشووی هه‌ده‌په‌ کرد و ڕای‌گه‌یاند: چیتر دوژمن سنووره‌کانی یاساشی تێپه‌ڕاندووه‌ و به‌ره‌وڕووی یاسایێکی زۆربێژانه‌ بووینه‌ته‌وه‌. چیتر قسه‌کردن له‌باره‌ی سیاسه‌ته‌کانی تورکیا به‌ مانای قسه‌کردن له‌ پیلان و کووده‌تا سیاسییه‌کانی ئه‌م وڵاته‌یه‌. دوێنێ به‌ره‌وڕووی پیلانێکی سیاسی بووین. حوکمی ده‌رکراوی دادگا دژی ده‌میرتاش و یۆکسکداغ قبووڵ ناکرێت. دوێنێ سیسته‌می دادی تورکیا لاپه‌ڕه‌یێکی ڕه‌شی دیکه‌ی له‌ مێژوودا تۆمار کرد.

ناوبراو له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا جه‌ختی کرده‌وه‌: ئه‌و دۆستانه‌ی ئێمه‌ که‌ ده‌ستگیر کراون هیچ تاوانێکیان ئه‌نجام نه‌داوه‌. هۆکاری ئه‌م قسه‌گه‌له‌ له‌ دۆسیه‌کانیاندا ڕوون و ئاشکرایه‌. مومکین نییه‌ ته‌نانه‌ت شتێک وه‌ک تاوان له‌ دۆسیه‌کانیان بدۆزنه‌وه‌. سکاڵا و تۆمه‌ت و دادگه‌ییه‌ ساخته‌کانیان درێژه‌یان هه‌یه‌. ده‌وڵه‌ت تاوانی دژی دۆستانی ئێمه ئه‌نجام داوه‌‌ که‌ له‌ زینداندان. ئه‌مه‌ خه‌باتێکه‌ بۆ دادپه‌روه‌ری. دادپه‌روه‌ری بۆ هه‌موان پێویسته‌ و ئێمه‌ له‌م ڕێبازه‌دا ماندوو نابین و پاشه‌کشێ ناکه‌ین.

ناوبراو جه‌ختی کرده‌وه‌: تاوان چییه‌؟ تاوان نادیده‌گرتنی یاسا و ڕێساکانه‌. ده‌وڵه‌تی تورکیا بۆته‌ پێکهاته‌یێک که‌ یاساکانی خۆی ناناسێت و له‌به‌رچاوی ناگرێت. دوێنێ (شه‌ممه‌ 21ی ئه‌یلوولی 2019) به‌ ده‌رکردنی حوکمی ده‌ستبه‌سه‌رکردنی دووباره‌ بۆ هاوسه‌رۆکانی پێشووی هه‌ده‌په‌ شاهێدی دووپاتبوونه‌وه‌ی ڕۆژی 4ی نۆڤێمبێرێکی دیکه‌ له‌ تورکیا بووین. دادوه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی که‌ حوکمی ئازادکردنی ده‌میرتاش ده‌رنه‌کات و ناچار به‌ ئازادکردنی ناوبراو نه‌بێت حوکمی ده‌ستبه‌سه‌رکردنی دووباره‌ی بۆ ده‌میرتاش ده‌رکرد. حوکمی ده‌ستگیرکردن له‌ دۆسیه‌یێکدا که‌ لێکدانه‌وه‌کان له‌باره‌ی درێژه‌ی هه‌یه‌ له‌ هیچ یاسایێکدا پاساوێکی بۆ نییه‌. په‌یامێکم بۆ سه‌رانسه‌ری تورکیا هه‌یه‌: ده‌بێ هه‌ر مرۆڤێکی خاوه‌ن ویژدان دژایه‌تیی خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌و بڕیاره‌ی دادگه‌ی تورکیا ڕابگه‌یێنێت. ده‌زگای دادی تورکیا به‌و فه‌رمانانه‌ی که‌ پێده‌درێت جووڵه‌ ده‌کات.

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی ئۆرنسه‌ل

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 86499

Your Comment

You are replying to: .
captcha