کوردپرێس:
گۆڤاره‌کانی دوو زانکۆی دۆک و کارۆلینای باکوور ڕایانگه‌یاند: وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا نامه‌یێکی بۆ ئه‌و دوو زانکۆیه ناردووه و داوای لێیان کردووه که پێداچوونه‌وه له‌سه‌ر پڕۆژه توێژینهوهییهکانیان له‌باره‌ی کاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤینه‌وه بکه‌ن ئه‌گینا مومکینه بودجه‌ی تایبه‌تی ساڵانه‌ی دوو زانکۆکه له‌باره‌ی کاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین ببڕدرێت.
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی ئه‌مریکا ڕایگه‌یاندووه که ساڵی ڕابردوو ئه‌و دوو زانکۆیه 235 هه‌زار دۆلاریان بۆ توێژینه‌وه‌کانیان له حه‌وزه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین له‌و وه‌زاره‌تخانه وه‌رگرتووه.
له نامه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی ئه‌مریکا بۆ دوو زانکۆکه هاتووه که به‌رنامه‌کانیان له‌باره‌ی مه‌سه‌له مه‌زه‌بی و ئیتنیکییه‌کان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین ته‌واو نییه و که‌موکورته و ته‌ئکید کراوه‌ته‌وه که له‌م به‌رنامانه‌دا ئاوڕ له دۆخی که‌مینه‌کان وه‌ک کورد و ئێزیدییه‌کان نه‌دراوه‌ته‌وه و ده‌بێ له به‌رنامه‌کانیاندا ئاوڕێکی تایبه‌ت له مه‌سه‌له‌ی کورد و ئێزیدییه‌کان بدرێته‌وه که له ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین که‌مینه دێنه ئه‌ژمار.
بتسی دواس وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی ئه‌مریکا به‌ڵێنی داوه که لێکدانهوهیێکی زیاتر له‌باره‌ی به‌رنامه‌ی ئه‌و دوو زانکۆیه‌ی کاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین ئه‌نجام بدرێت.
به‌ڵام چالاکوانانی زانکۆکانی ئه‌مریکا نیگه‌رانیی خۆیانیان له دستپێکردنی ئه‌م پڕۆسه‌یه ده‌ربڕیوه چونکه پێیان وایه که ئه‌م مه‌سه‌له پیشانده‌ری ئاوڕدانه‌وه‌ی زۆر به بچووکترین مه‌سه‌له‌ی زانستی و توێژینه‌وه‌یی و ئه‌گه‌ری ده‌ستێوه‌ردانی زیاتر له بواره زانستییه‌کانه.
ڕه‌خنه‌گرانی به‌رنامه‌ی توێژینه‌وه‌ییی دوو زانکۆکه‌ی ئه‌مریکا نیگه‌رانن که له به‌رنامه‌کانیاندا ته‌رکیز بکرێته سه‌ر مه‌سه‌له‌کانی ئیسلام و ئاوڕێکی که‌متر له مه‌سه‌له‌ی مه‌سیحی و جووله‌که‌کان بدرێته‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment