کوردپرێس:
به‌پێی فه‌رمانی دیوانی ژماره 331 که له 17-9-2019 ده‌رچووه عادل عه‌بدولمه‌هدی په‌یکه‌ری نوێی ڕێکخستنی حه‌شدی شه‌عبی په‌سند کردووه و له‌وباره‌وه سێ بڕیاری ده‌رکردووه:
یه‌که‌م: په‌سندکردنی په‌یکه‌ری ڕێکخستنی تایبه‌ت به حه‌شدی شه‌عبی.
دووه‌م: هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و پۆستانه‌ی که پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ناونیشانانه‌ن له په‌یکه‌ری ڕێکخستنه‌که‌دا هاتوون.
سێیه‌م: پێدانی ده‌سه‌ڵات به سه‌رۆکی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی بۆ دامه‌زراندنی پۆسته‌کان به‌وه‌کاله‌ت و به‌ڕێوه‌به‌رانی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی و خستنه به‌رده‌ممان (مه‌به‌ست: سه‌رۆکوه‌زیرانه) به مه‌به‌ستی په‌سندکردنیان.
به‌پێی په‌یکه‌ربه‌ندی نوێی ڕێکخستنی حه‌شدی شه‌عبی پۆستی جێگری سه‌رۆکی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی نه‌ماوه که له‌لایه‌ن ئه‌بوو مه‌هدی موهه‌ندس به‌ڕێوه ده‌برێت.
له ڕۆژی دووشه‌ممه 1-7-2019 عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆکوه‌زیرانی عێراق و فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌کداره‌کانی عێراق به فه‌رمانێکی دیوانی ژماره (237) چه‌ندین بڕیارێکی له‌باره‌ی هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی ده‌رکردبوو له‌وانه: هه‌موو هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی به‌شێکن له هێزه چه‌کداره‌کان و له‌ژێر فه‌رمانی فه‌رمانده‌ییی گشتیی هێزه چه‌کداران ده‌بێت و سه‌رۆکی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی به‌رپرسیانه و له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌کداره‌کان دیاری ده‌کرێت.
به‌پێی بڕیاره‌که ده‌بێ هه‌موو ئه‌و ناوانه نه‌مێنن که پێشتر هه‌بوون و هێزه‌کانی حه‌شد له جه‌نگی دژی داعش به‌کاریان هێناون.
ڕێکخستنی سه‌ربازیش ده‌بێته (فیرقه، لیوا، فه‌وج... هتد)، حه‌شدی هۆزه‌کان یاخود هه‌ر هێزێکی دیکه‌ی خۆجێیی له‌سه‌ر ئاستی نیشتمانی، کارمه‌نده‌کانیان پله‌ی سه‌ربازی کارپێکراوی هێزه چه‌کداره‌کان هه‌ڵده‌گرن.
هاوکات له بڕیاره‌که‌دا هاتبوو که ڕێگه نادرێت ئه‌و هێزانه چه‌ک هه‌ڵبگرن ته‌نها به مۆڵه‌ت نه‌بێت ئه‌وه‌ش بۆ پاسه‌وانی باره‌گانیان و به‌رپرسه‌کانیان وه‌ک ته‌واوی ڕێکخستنه سیاسییه‌کان. هه‌موو ئه‌و باره‌گایانه‌ش داده‌خرێن که ناوی هێزه‌کانی نێو حه‌شدی شه‌عبیان له‌سه‌ره له شار یاخود ده‌ره‌وه‌ی شاره‌کان.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی سۆمه‌ریه نیوز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment