شاندێکی ئه‌ڵمانی و فه‌ڕه‌نسی کوردستانی سووریایان به‌ سه‌ر کرده‌وه‌

به‌شی سووریا- به‌ دوای سه‌فه‌ری شاندێکی به‌ریتانی بۆ کوردستانی سووریا و دیدار له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئیداره‌ی خۆسه‌ری باکوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا شاندێکی فه‌ڕه‌نسی و ئه‌ڵمانیش سه‌ردانی عه‌ین عیسایان کرد و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی کوردی باکووری سووریا کۆ بوونه‌وه‌.

کوردپرێس:

به‌ گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست که‌وتووه‌، له‌مدواییه‌دا شاندێکی به‌ریتانی سه‌ردانی کوردستانی سووریایان کرد و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئیداره‌ی خۆسه‌ری باکوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا کۆ بوونه‌وه‌ و ئه‌مه‌ش له‌ حاڵێکدایه‌ که‌ شاندێکی فه‌ڕه‌نسی و ئه‌ڵمانیش عه‌ین عیسایان به‌ سه‌ر کرده‌وه‌ و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی کوردی سووریا دیدار و گفتوگۆیان کرد.

ئێریش شافر له‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا و گیلمانس هاتش له‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا به‌ یاوه‌ریی شاندگه‌لێکی جیاواز سه‌ردانی کوردستانی سووریایان کرد و له‌لایه‌ن شاندی ئیداره‌ی خۆسه‌ری باکووری سووریا پێکهاتوو له‌ فه‌رهاد شیبلی هاوسه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی ئیداره‌ی خۆسه‌ری باکوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا، عه‌بدولکه‌ریم عومه‌ر و ئه‌مه‌ل ده‌ده‌ هاوسه‌رۆکی ئیداره‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی خۆسه‌ر پێشوازییان لێکرا.

له‌ دیداره‌که‌دا شانده‌که‌ی ئیداره‌ی خۆسه‌ری باکووری سووریا و شانده‌کانی ئه‌ڵمانیا و فه‌ڕه‌نسا چه‌ندین بابه‌تیان خسته‌ به‌ر باس و لێکدانه‌وه‌ له‌وان؛ به‌شداربوونیان له‌ گۆڕه‌پانیی سیاسیی سووریا، داواکاریی کورد له‌ ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی سووریا، چاره‌نووسی زیندانییانی داعش، پاڵپشتییه‌ جیهانییه‌کان له‌ پێکهاته‌ی ئیداره‌ی خۆسه‌ری باکوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا و میکانیزمی فێرکاری له‌ باکووری سووریا.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی هاوارنیووز

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 86474

Your Comment

You are replying to: .
captcha