به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ده‌وڵه‌تی تورکیا ده‌یهه‌وێت دوای دامه‌زراندنی ناوچه‌ی ئارام له سنووری هاوبه‌شی سووریا له‌گه‌ڵ تورکیا به درێژاییی 480 کیلۆمه‌تر زیاتر له 3 ملیۆن ئاواره‌ی سووریی دانیشتووی تورکیا له‌و ناوچه‌یه نیشته‌جێ بکات.
به‌ڵام ئه‌مریکا ته‌ئکیدی کردووه که ئه‌و ئاوارانه ده‌بێ له‌سه‌ر خواستی خۆیان بچنه ئه‌و ناوچانه و به‌زۆر ناردنه‌وه‌یان کارێکی دروست نییه.
کارناسانی کاروباری تورکیا و سووریا هۆشدارییان داوه که تورکیا ده‌یهه‌وێت له ڕێگای نیشته‌جێکردنی زۆربه‌ی ئاواره عه‌ره‌به‌کانی سووریا له ناوچه‌ی ئارام دیمۆگرافیای ئه‌و ناوچه‌یه بگۆڕێت و کورده‌کان ببنه که‌مینه.
ڕۆژنامه‌ی واشنتن پۆست له زاری به‌رپرسانی کوردی سووریا و ئه‌مریکاوه نووسیی: به‌رپرسانی کوردی سووریا و ئه‌مریکا به تورکیایان ڕاگه‌یاندووه که نابێت سه‌رجه‌م ئاواره‌کانی نیشته‌جێی تورکیا له ناوچه‌ی ئارام‌دا نیشته‌جێ بکرێن.
ئه‌وان ته‌ئکیدیان کردووه که ته‌نها ده‌بێ ئه‌و ئاوارانه که پێشتر به بۆنه‌ی قه‌یرانی سووریا ناوچه‌که‌یان به‌جێهێشتووه و خه‌ڵکی ناوچه‌که بوونه له ناوچه‌ی ئارام نیشته‌جێ بکرێن.
به‌رپرسانی کوردی سووریا و ژماره‌یێک لێپرسراوی ئه‌مریکا له‌باره‌ی پڕۆژه‌ی دامه‌زراندنی ناوچه‌ی ئارام له باکووری سووریا ڕایانگه‌یاندووه که ته‌نها که‌متر له یه‌ک ملیۆن ئاواره‌ی سووریی دانیشتووی تورکیا له ناوچه‌ی ئارام‌دا نیشته‌جێ ده‌کرێن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment