به‌ تاوانی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ په‌که‌که‌ 58 که‌س کوژران و 216 که‌سیش بریندار بوون

به‌شی تورکیا- وه‌زاره‌تی ناوخۆی تورکیا ڕای­گه‌یاند: له‌ ماوه‌ی حه‌فته‌ی ڕابردوودا 58 که‌سی گومان‌لێکراو به‌ تۆمەتی هاوکاری له‌گه‌ڵ PKK‌ کوژران و 216 که‌سیش به‌ تاوانی هەبوونی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌و گرووپه‌ ده‌ستگیر کراون.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له‌ ماوه‌ی حه‌فته‌ی ڕابردوودا له‌ تورکیا 279 که‌س به‌ تۆمه‌تی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK) و ده‌وڵه‌تی ئیسلامیی عێراق و شام (داعش) ده‌ستگیر کران.

وه‌زاره‌تی ناوخۆی تورکیا له‌ به‌یاننامه‌یێکدا وێڕای ڕاگه‌یاندنی ئه‌و هه‌واڵه‌ وتی: له‌م حه‌فته‌یه‌دا هێزه‌ تایبه‌ته‌کانی جه‌نده‌رمه‌ و پۆلیس و هێزه‌کانی سوپای تورکیا یه‌ک هه‌زار و 366 ئۆپه‌راسیۆنیان ئه‌نجام داوه‌.

به‌ گوێره‌ی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌، هێزه‌ ئه‌منییه‌کانی تورکیا له‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌ جۆربه‌جۆره‌کانیاندا 216 که‌سیان به‌ تۆمه‌تی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ PKK‌ و 63 که‌سیشیان به‌ تۆمه‌تی هاوکاری له‌گه‌ڵ داعش ده‌ستگیر کردووه‌.

وه‌زاره‌تی ناوخۆی تورکیا هه‌روه‌ها باسی کوژرانی 58 که‌سی کردووه‌ که‌ ئه‌وانی به‌ "تیرۆریستی PKK‌" ناو بردووه‌‌.

سه‌رچاوه‌: ده‌یلی سه‌باح

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 8647

Your Comment

You are replying to: .
captcha